پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/4/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدرال و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز جبووری پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی-ی برایان و هاوخه‌می و هاوده‌ردیی خۆی بۆ به‌ڕێزیان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌م كۆسته‌دا ده‌ربڕی و هیوای خواست خوای گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات.
له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه و پرسه و سه‌ره‌خۆشییان بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو، پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌لیم جبووری و شاندی یاوه‌ری كرد.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ند بابه‌تێگی په‌یوه‌ست به عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.