حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 19 APR 2024 20:47 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق ده‌كات

MON, 10 SEP 2018 16:30 | KRG Cabinet

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز وان خۆسێ ئیسكۆبار ستێمان، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز ستێمان وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ، ئاماژه‌ی به‌ دۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیسپانیا و به‌ره‌وپێشبردنى زیاتریان له‌ بواره‌كانی زانستی، كه‌لتووری و ئابووریدا‌ كرد، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ پێشوازیكرن له‌ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێز ستێمان خواست له‌ كار و ئه‌ركه‌كانی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ با‌یه‌خه‌وه‌ سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسپانیا ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن بۆ به‌روپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و به‌تایبه‌تی بنیاتنانی په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان هه‌ردوولا و به‌ره‌وپێشبردنی.

تاوتوێكردنی دۆخى سیاسی، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، دیالۆگی سیاسیی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و ڕۆڵی هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێكهێنانی حكوومه‌ت و به‌شداریكردنی ڕاسته‌قینه‌یان تیایدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان