به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و فاتیح یلدز باڵیۆزی توركیا له عێراق، په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌یان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووریدا، دووپات كرده‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له به‌ڕێز فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له عێراق كرد. به‌ڕێز یڵدز خۆشحاڵیی خۆی به یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانى له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كرد، هه‌روه‌ها به‌شداریی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستانی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غداى له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا به پێویست زانی.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به هێزه‌وه له به‌غدا ده‌بن و به‌شداری له حكوومه‌تی عێراقدا ده‌كه‌ن. سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش تیشكی خسته سه‌ر سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و ئاشكرای كرد كه له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دان كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسولی گشتیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده‌ى بوون، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ندین ته‌وه‌ری دیكه‌ى جێی بایه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.