حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 18 APR 2024 09:54 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى خانه‌قین سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

TUE, 30 OCT 2018 22:45 | KRG Cabinet

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكومه‌ت ڕایگه‌یاند: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ خانه‌قین ئه‌نجام درا و بووه‌ هۆى شه‌هیدبوونى دوو هاووڵاتى و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌ڕێز دزه‌یى هه‌وه‌رها پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى شه‌هیدان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست، دووپاتیشى كرده‌وه‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ تیرۆرستیانه‌ له‌و ناوچانه‌، زه‌رووره‌تى ئاساییكردنه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌رده‌خات.

 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان