به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوشى باوكه‌وه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌كه‌یان و به‌ڕێز جۆرج ده‌بلیوو بوشى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوشى باوكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و به‌تایبه‌تى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێز جۆرج ده‌بلیوو بوش و دۆست و هاوڕێیانى ده‌كه‌م. له‌م كاته سه‌ختانه‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم، خواى گه‌وره دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه.
گه‌لى كوردستان ڕێز و پێزانینێكى زۆرى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك بوشى باوك هه‌یه كه ساڵى 1991 ڕۆڵى سه‌ره‌كى له سه‌پاندنى ناوچه‌ى دژه‌فرین له هه‌رێمى كوردستان بینى و خه‌ڵكى كوردستانى له سته‌م و دوژمنكارییه‌كانى ڕ‌ژێمى به‌عس پاراست و بووه هۆى بووژانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان. سه‌رۆك بوشى باوك بۆ هه‌میشه به زیندوویى له یاده‌وه‌ریى گه‌لى كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2ى دیسه‌مبه‌رى 2018