حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 19 APR 2024 23:58 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ كونسولی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ده‌كات‌

MON, 7 JAN 2019 16:51 | KRG Cabinet

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ستیڤ ڤاگن كونسولی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له‌ قۆناغه‌كانی ڕابردوو ئێستادا و زیاتر په‌ره‌پێدانیان، دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وشی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ کرا.

به‌ڕێز ڤاگن سوپاسی ‌هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران کرد و له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت له‌ هاوكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرایه‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا باسی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان كرا و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و به‌رده‌وامبوونی چاكسازی و دوا پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا.

به‌ڕێز ڤاگن سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌ بایه‌خدان به‌ كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی به‌رز نرخاند و سوپاسی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌ش به‌ كونسولگه‌ریی وڵاته‌كه‌یان له‌ هه‌ولێر ده‌كرێت.

تاوتوێكردنی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان