سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/2/2019 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێم و كونسول و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی، بریكارى میری ئێزدیان و بابا شێخ و جڤاتى ڕووحانی و ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تى و خه‌ڵكی ئێزدی، له ڕێوڕه‌سمێكدا كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، پێشوازی له ته‌رمی خوالێخۆشوو میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدییانی كوردستان و جیهان كرا كه ڕۆژی 28/1/2019 له ئه‌ڵمانیا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كردبوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا جیا له بیرهێنانه‌وه‌ی وته‌یه‌كی ئێزدیاتی ده‌رباره‌ی مردن كه ئاماژه به‌وه ده‌كات مرۆڤ چه‌ند ته‌مه‌نی درێژ بێت و چه‌ند سه‌روه‌ت و سامانی هه‌بێت، ڕۆژێك دێت له كاسه‌ی مردن تام بكات، به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوونی كرد بۆ ڕێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له ته‌رمی یه‌كێك له كه‌سایه‌تییانی گه‌وه‌ری كوردستان و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی میر و جڤاتى ڕووحانی و هه‌موو ئێزدییانی كوردستان و جیهان كرد.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌رچه‌ند میر ته‌حسین به‌گ ماڵئاوایی كرد، به‌ڵام كار و خه‌باتى بۆ كوردستان و خزمه‌تی بۆ ئایینی ئێزدی ده‌بێته هۆكار ناوی میر هه‌رده‌م له مێژووی ئێزدییان و گه‌لی كوردستاندا به زیندوویی بمێنێته‌وه كه خاوه‌نی تۆڕێكی به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌كان بوو و به‌شداریی شۆڕشی كوردستانیشی كرد، بۆیه ڕووبه‌ڕووی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و نه‌فیكردن و ده‌ربه‌ده‌ری بۆته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر بەو هۆیه‌وه سەدان و هەزاران گەنجی ئێزدی بەهۆی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی بەهێزیانەوە بەشدارییان لە شۆڕشی کوردستاندا کردووە و لەبەر ئازایەتی و قارەمانییان ئێستاش وەک ئەفسانە لەلایەن خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە هاوسەنگەرەکانیانەوە باسدەکرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد دوای ئه‌وه‌ی میر تەحسین بەگ لە تەمەنێکی بچووکدا وەک میری ئێزدییان دیاری كرا، پشتیوانی لە داواکانی شۆڕشەکانی بارزان کردووە و بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسیشه‌وه هەمیشە ئێزدییەکانی هانداوە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسە سیاسی و دیموکراسییەکانی کوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه مێژووی خەباتی میر تەحسین بەگ هەڵوێست و لاپەڕەی زۆر پڕشنگداری تێدایە و لەو باوەڕەدان بنەماڵەی میر درێژەپێدەری ئەو ڕێگەیە دەبن.
دواتر ڕایگه‌یاند ئێزدییەکان بە درێژاییی مێژوو بە دڵسۆزییەوە ئەرکە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی خۆیان جێبەجێ کردووه و خزمەتکردنی كوردستان و پاراستنی زمان و کولتووری کوردستان بەشێک بووە لە باوەڕ و پێکهاتە سەرەکییەکانی ئایینی ئێزدی، بۆیه جینۆساید، هەوڵەکانی گۆڕینی ناسنامە و دیمۆگرافیای کوردستان لە ناوچەکانی ئێزدیانەوە دەستیانپێکردووە و دوای ڕاپەڕین و ڕووخاندنی ڕژێمی سەددامیش پەرلەمانتاران و بەرپرسانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان و بەغدا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بۆ ئێزدییان و خەڵکی کوردستان تێكۆشاون، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه دەبێ ئێزدییەکان ڕۆڵێکی زیاتریان هەبێت و بەڕێوەبردنی ناوچەکانیان بەپێی تایبەتمەندییەکانی ناوچەکانیان بێت و بۆ بە پارێزگاکردنی شنگالیش لە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەغداش هەوڵی جددی دەدەن.
به‌ڕێزیان له به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا باسی له تاوانه‌كانی داعش دژی كوردستان و جیهان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئێزدییه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند كه تاوانەکانی داعش بەرامبەر ئێزدییان زۆر سیستماتیک و گەورەتر بوون و دڕندانەترین و وەحشیانەترین تاوان و جینۆسایدیان بەرامبەر ئێزدیانی شنگال ئەنجام دا كه لە ژیانی ئێستای مرۆڤایەتیدا جێگەی نابێتەوە، بۆیه گەلی کوردستان ئه‌م کارەساتە لەبیر ناکەن و هەموو هەوڵێکیش دەدەن بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردنی ڕفێندراوەکانی دیکە، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا لە کاتی هێرشەکەدا 6417 کەس ڕفێنران کە 3548 کچ و ژن بوون و تا ئێستا 3342 کەسیان ڕزگار کراون و 3075 کەسیان ماون و له‌مباره‌یه‌وه داوای لە خەڵکی ئەو ناوچانە کرد کە داعش تیایدا باڵادەست بووە، یارمەتیی حكوومه‌تی هه‌رێم بده‌ن بۆ ڕزگارکردنی ئەوانه‌ی كه ماون و جه‌ختی كرده‌وه كه بڕیاری داوه ڕزگاركردنی هەموو ئەو خەڵکە هەرە لەپێشترین ئەرکەکانی ده‌بێت و ئەو نووسینگه‌یه‌ی بۆ ئەو مەبەستەش دایناوه تا ڕزگارکردنی هەموو ڕفێندراوان، له كاره‌كانی بەردەوام دەبێت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند تا یه‌ك خوشك و برای ئێزدی له‌ده‌ست داعش مابێت، واته تاوانەکانی داعش بەردەوامن و به پێویستی زانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانیی دژی داعش هاوکار بن لە دۆزینەوە و ڕزگارکردنیان و هه‌موو لایه‌كیش پەند له كاره‌ساتی شه‌نگال وەرگرن و حیساب بۆ مەترسییه‌كان بکەن و هێزی بەرگری بەهێز بکەن و دەڤەری شنگال ئاوەدان بکرێته‌وه و به‌ره‌وپێشه‌وه ببرێت و لەگەڵ بەڕێز د. عادل عەبدولەمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال ده‌كه‌ن.
هه‌ر له باسی كاره‌ساتی شه‌نگالدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند کارەساتی شنگال ڕووحى گه‌لى كوردستانى بریندار کرد، بۆیه ئامانجی یەکەمی پێشمەرگە ببووە ڕزگارکردنی شنگال كه بە خوێنی دەیان و سەدان پێشمەرگە و بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆ و مەیدانیی سەرۆک بارزانی دەڤەری شنگال ڕزگار کرا و ئێستا ماوه‌ته‌وە هه‌موو ڕفێندراوەکان ڕزگار بکه‌ن و دەڤەری شنگال بە باشترین شێوە ئاوەدان بکه‌نه‌وه و ئیدارەیەک بە ئارەزووی خەڵکی ئه‌و دەڤەرە، شه‌نگال بەڕێوە ببات كه یەکێک لە ئامانجەکانی خوالێخۆشبوو میر تەحسین بەگیش بوو.
له كۆتاییدا به‌ڕێزیان جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی هەموو گەلی کوردستان و ئێزدییانی کوردستان و جیهان كرد گوتی "بەخێر بێنەوە میر بۆ کوردستان، بۆ شێخان، ئەو شوێنەی بەلای خۆتەوە لە هەموو شوێنێکی جیهان خۆشتر بوو".
ده‌قی وتاری به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان:
ڕێزداران.. وه‌كیلێ میرى،
بابا شێخ و جڤاتا ڕووحانى،
كه‌سایه‌تى و خوشك و برایێت ئێزدى،
نوێنهرێت وهلاتێت بیانی ل هه‌رێما كوردستانێ،
مێهڤان و ئاماده‌بوویێت هێژا..
د ئێزدیاتیێ دا تێته گۆتن:
بن ئادهمۆ، هه‌زار سالى ته‌مام كه‌ى
میراتیێ ل شه‌رق هه‌تا ب شام كه‌ى
هه‌ردێ ڕۆژه‌كێ ژكاسا مرنێ تام كه‌ى
بخێرهاتنا هه‌وه دكه‌م بۆ ئاماده‌بوونێ ل ڕێوڕهسما پێشوازیكرنا ئێك ژ زهلامێت مهزنێت كوردستانێ، میر ته‌حسین به‌گ، میرێ ئێزدییا ل كوردستانێ و جیهانێ.
ل ڤێ ده‌رێ جاره‌كا دى به‌هیدارى و سه‌رساخیێ ل مالباتا میرى و جڤاتا ڕووحانى و هه‌مى ئێزدییا ل كوردستانێ و ل سهراسهرێ جیهانێ دكه‌م.
میر ته‌حسین به‌گ هه‌فتییا چۆیى، ڕۆژا 28ى مه‌ها ئێك ل ئه‌لمانیا مالئاڤاهى ل مه كر، ئه‌ڤڕۆ ژى ئه‌م یێ ل ڤێرێ ڕاوه‌ستاى داكو بۆ جارا دویماهیێ مالئاڤاهیێ لێ بكه‌ین و ل وى جهێ كو ل ده‌ڤ وى ژ هه‌مى جهه‌كێ دى یێ جیهانێ خۆشتر بوو، ل شێخان، ل نێزیكى لالشا نوورانى، دناڤ هه‌مبێزا ئاخا وه‌لاتیدا بێته ڤه‌شارتن.
میر ته‌حسین به‌گ مالئاڤاهى ل مه كر، لێ كار و خه‌باتا وى بۆ كوردستانێ و خزمهتێت دى یێت وى یێت ئۆلى بۆ ئێزدییا، دێ وه‌سا كه‌ت كو ناڤێ میرى هه‌رتم د دیرۆكا ئێزدییا و دیرۆكا گه‌لێ كوردستانێدا بگشتى، زندى بمینیت.
میر ته‌حسین خودانێ تۆڕه‌كا بهێز یا په‌یوه‌ندییا بوو. به‌شدارى شۆڕه‌شا كوردستانێ بوو، ژبه‌ر هندێ ژى تویشى گه‌له‌ك ده‌سته‌سه‌ركرن و نهفیكرن و دهربدهرییا بوو. ژبه‌ر په‌یوه‌ندى و به‌شدارییا میرى د شۆڕه‌شا كوردستانێدا، ب سه‌دان و ب هزاران گهنجێت ئێزدى ژبه‌ر هه‌ستا وان یا بهێز یا نه‌ته‌وى و نیشتمانى، به‌شدارى شۆڕه‌شا كوردستانێ بوون. ژبه‌ر عهگیدییا وان یا مه‌زن، قههرهمانى و مێرخاسییا هنده‌ك ژ وان پێشمهرگێت ئێزدى، نۆكه ژى دناڤ خه‌لكێ كوردستانێ و پێشمهرگێت ههڤچهپهرێت وان‌دا، ناڤێ وان وه‌كى ئه‌فسانه، داستانێت وان وه‌كی ئه‌فسانه تێنه به‌حسكرن.
پشتى كو میر ته‌حسین به‌گ د عهمرهكێ بچویكدا میراتى وه‌رگرت، پشته‌ڤانییا داخازێت شۆڕهشێت بارزان كرد و به‌شدارى شۆڕه‌شا ئه‌یلوولێ بوو. پشتى نه‌مانا ڕژێما به‌عسى ژى، به‌رده‌وام ئێزدى هانداینه كو به‌شدارى پرۆسهیێت سیاسى و دیموكراسى یێت كوردستانێ و عێراقێ ببن. دیرۆكا خه‌باتا میر ته‌حسین به‌گ گه‌له‌ك هه‌لوێست و بهرپهڕێت گـه‌ش تێـدا ههنـه، ئـه‌م د وێ باوهڕێدانه كو مالباتا میرى دێ به‌رده‌وامیێ ده‌نه ڕێكا وى.
ڕێزداران،
ئێزدییا ب درێژاهییا دیرۆكێ ئهركێت خۆ یێت نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى پێك ئیناینه، چونكى خزمه‌تكرنا ڤێ ئاخێ، به‌شه‌كه ژ باوهڕییا ئۆلى یا ئێزدییا. پاراستنا زمان و كولتوورا كوردستانێ، ئێكه ژ پێكهاتێت سه‌ره‌كى یێت ئێزدیاتیێ. ژبه‌ر هندێ ژى ب درێژاهییا دیرۆكێ، جینۆساید و ههولێت گهۆڕینا ناسنامه و دیمۆگرافییا كوردستانێ، ل دهڤهرێت ئێزدییا ده‌ست پێكریه، لێ به‌لێ ئێزدیاتیێ وه‌ك ئۆل، هێزه‌كا مه‌زن یا پاراستنا ئاخ و زمان و كولتوورێ، دایه ئێزدییا.
هه‌روه‌سا پشتى سه‌رهلدانێ و نه‌مانا ڕژێما به‌عسى، په‌رله‌مانته‌ر و به‌رپرسێت ئێزدى ل هه‌رێما كوردستانێ و ل به‌غدا ژى ب هه‌مى دلسۆزى، بۆ ئێزدییا و بۆ خه‌لكێ كوردستانێ، خه‌بات كریه. ههروهكى مه به‌رێ ژى گۆتى: دڤێت ئێزدییا ڕۆله‌كێ زێده‌تر هه‌بیت و بڕێڤه‌برنا دهڤهرێت وان لدویڤ تایمهتمهندییا وان بیت. داكو شنگال ژى ببیته پارێزگه‌هـ، ل هه‌رێما كوردستانێ و دگه‌ل به‌غدا ژى، دێ ههولێت جددى بۆ ڤێ چه‌ندێ ده‌ین.
ئاماده‌بوویێت هێژا،
ئه‌ڤڕۆ كو ئه‌م ل ڤێ ده‌رێ ڕاوه‌ستاینه داكو مالئاڤاهییا دویماهیێ ل میرێ ئێزدییا بكه‌ین، قوربانى یێت كاره‌سات و جینۆسایدا شنگالێ ژى، جاره‌كا دى جه‌رگ و دلێ مه دههژینیت.
هه‌مى دنیا دبێژیت: داعش ڕێخستنا ههرى دڕه‌نده یا تیرۆرستى یه. ڤێجا ڤێ ڕێخستنا تیرۆرستى، تاوان و جینۆسایدا ههرى دڕنده و ههرى هۆڤانه به‌رامبه‌رى ئێزدییا ل شنگالێ ئه‌نجام دا. ڕه‌ڤاندنا دایك و كچێت مه یێت ئێزدى، فرۆتن و بازاڕپێكرنا وان، جوداكرنا كچ و ژنا ژ زاڕۆك و مێرێت وان، تاوانه‌كه د ژیانا ڤێ سه‌رده‌مێ یا مرۆڤاتیێدا جهێ وێ نابیت! لێ ئه‌ڤه به‌رامبه‌ر ئێزدییا هاته ئه‌نجامدان!
داعشێ تاوانێت مه‌زن به‌رامبه‌ر خه‌لكێ جهێت دى یێت كوردستانێ و جیهانێ ئه‌نجام دان، خه‌لكێ سڤیل كوشت و پێشمه‌رگه و ڕۆژنامه‌ڤان سه‌رژێكرن، لێ به‌لێ تاوانا كو به‌رامبه‌رى ئێزدییا ئه‌نجام داى، گه‌له‌كا سیستماتیك و مه‌زن بوو! ژبه‌ر هندێ ژى ئه‌م و گه‌لێ كوردستانێ، چ ده‌ما وێ كاره‌ساتێ ژبیر ناكه‌ین و دێ هه‌مى هه‌ولا ژى ده‌ین بۆ ڤه‌دیتن و ڕزگاركرنا ڕه‌ڤاندى یێت مایى یێت ئێزدى.
داعشێ ده‌ما هێرشا خۆ یا سه‌ر شنگالێ (6,417) كه‌س ڕه‌ڤاندن. پڕانییا وان ژن و كچ بوون كو هه‌ژمارا وان (3,548) كه‌سن. هه‌تا نهۆ (3,342) كه‌س هاتینه ڕزگاركرن، لێ مخابن هێشتا ژى (3,075) كه‌س نه‌هاتینه دیتن و ڕزگار نه‌بووینه.
ل ڤێرێ داخازێ ژ خه‌لكێ هه‌مى وا ده‌ڤه‌را دكه‌م یێت كو دبن ده‌ستێ داعشێدا بوون به‌ری نها، هارى مه بكه‌ن بۆ ڕزگاركرنا یێت مایى. من ب خۆ ژى بڕیارا داى، هه‌تا كو هه‌مى ڕه‌ڤاندى یێت ئێزدى نه‌هێنه ئازادكرن، ڕزگاركرنا وان دێ ئێك ژ كار و ئهركێت مه یێت ههرى پێشین بیت و ئه‌و ئۆفیسا مه چێكرى، هه‌تا ڕزگاركرنا هه‌مى ڕهڤاندییا، دێ هه‌ر یا به‌رده‌وام بیت.
خوشك و برایێت مه یێت ئێزدى،
نهۆ كو به‌حسێ بدویماهى هاتنا داعشێ تێته كرن، بۆ مه، هندى كو ئێك خوشك و برایێ ئێزدى بتنێ ژى د ده‌ستێ داعشێدا مابیت، تاوانێت داعشێ هه‌ر به‌رده‌وامن.
كاره‌ستا شنگالێ برینهكا كویره و ساخبوونا وێ نه یا ب ساناهى یه، لێ دڤێت ئه‌م هه‌مى ده‌رسا لێ وه‌ربگرین. دڤێت به‌رده‌وام حسابێ بۆ هه‌بوونا مه‌ترسیێ بكه‌ین. دڤێت ده‌ڤه‌را شنگالێ ئاڤهدان بكه‌ین و پێش بێخین. مه ده‌ڤه‌را شنگالێ ژبیر نه‌كرییه و دێ هه‌ول ده‌ین دگه‌ل ڕێزدار د. عادل عهبولمههدى سه‌رۆك وه‌زیرێ عیراقێ و دگه‌ل جڤاكا نێڤده‌وله‌تى ژى، بۆ ئاڤه‌دانكرنا شنگالێ ئه‌م هه‌می پێكڤه كار بكه‌ین.
كاره‌ساتا شنگالێ ڕووحا گه‌لێ كوردستانێ بریندار كرد، ژبه‌ر هندێ ژى ئارمانجا ئێكێ یا پێشمه‌رگا د شه‌ڕێ داعشێدا، ببوو ڕزگاركرنا ده‌ڤه‌را شنگالێ. ب خوینا ده‌هان و سه‌دان پێشمه‌رگا و ب سه‌رپه‌رشتییا ڕاسته‌وخۆ و مه‌یدانى یا مه‌یدانی سه‌رۆك بارزانى، ده‌ڤه‌را شنگالێ هاته ڕزگاركرن. نهۆ ژى یا مایى ئه‌وه كو دڤێت ڕهڤاندییا ڕزگار بكه‌ین و ده‌ڤه‌را شنگالێ ب باشترین شێوه ئاڤهدان بكه‌ین، هه‌روه‌سا ڕێڤهبهرییهكا ب دلێ شنگالییا، وێ ده‌ڤه‌رێ بڕێڤه ببه‌ت، ئه‌ڤه ژى ئێك بوو ژ ئارمانجێت خودێ ژێ ڕ‌ازى میر ته‌حسین به‌گ.
ب ڤێ ههلكهتنێ جاره‌كا دى به‌هیدارى و سه‌رساخیێ ل هه‌مى گه‌لێ كوردستانێ و ئێزدى یێت كوردستانێ و جیهانێ دكه‌م و دبێژم: میر، هوین بخێر بێنهڤه بۆ كوردستانێ. بۆ شێخان، ئه‌و جهێ كو ل ده‌ڤ ته، ژ هه‌مى جهه‌كێ دى یێ جیهانێ خۆشتر بوو.
هوین ئاماده‌بوویێت هێژا هه‌مى لایه‌ك بخێربێن.
زۆر سوپاس بۆ هه‌می لایه‌كی.