پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤/٢/2019 بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ بەڕێز نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ڕەوشی سیاسی و گۆڕانکاریەکان لە عێراق و ناوچەکە كرا.
بەڕێز نوری مالکی باسی لە کاریگەریی غیابی سەرۆک مام جەلال کرد لە گۆڕەپانی سیاسی كه ھۆکاری کۆکەرەوەی لایەنەکانی عێراق بوو لەسەر مێزی گفتوگۆ و سوودی بۆ ھەموو عێراقیەکان بێ جیاوازی ھەبوو، هه‌روه‌ها پرسیاری ده‌رباره‌ی دواپێشھات و قۆناغەکانی پێک‌ھێنانی كابینه‌ی نوێی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان كرد و له‌مباره‌یه‌وه بەڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژەی بە گفتوگۆی لایەنەکان كرد و ھیوی خواست دەرئەنجامی باشیان ھەبێت.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه عێراق به‌گشتی لەبەردەم تەحدا وگۆڕانکاریدایه و به پێویستیان زانی هه‌موولایه‌ك هاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و سیاسه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی و به‌یه‌كه‌وه كاركردنی هه‌موولایه‌ك په‌یڕه‌و بكرێت.