ئەمڕۆ پێنج شەمە ٢ی ئایاری 2019 به سهرپهرشتیی بهڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بهشداریی ههریهك له بەڕێزان دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خاتوو نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، كۆبوونهوهیهك بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڕێگاوبانەکان ئهنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بهڕێز قوباد تاڵەبانی ئاماژهی بهوه كرد كه ههرچهند له ڕۆژانی ڕابردوو دەست بە چاککردنەوەی رێگاوبانەکان کراوە، بەڵام ئەولەوییەتی حکوومەتی هەرێم چاککردنەوەی هەموو رێگاوبانەکانە لە ماوەیەکی کورتدا و لهمبارهیهوه بڕیاردرا دابینكردنی بوودجهی پێویست و داواش لە وەزارەتی ناوخۆ کرا ژمارەی پۆلیسی هاتووچۆ لە شەقامەکان زیاتر بکرێن بە تایبەتی لەو شەقامانەی کە کاریان تێدا دەکرێت، هەروەها کامێرا و ئامێرەکانی پشکنینی خواردنەوە کحولییەکان زیاتر بکرێت بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ.
هەر لەم چوارچێوەیەدا بڕیارە هەفتەی داهاتوو بۆ هەمان مەبەست کۆبوونەوەیەکی فروانتر بە بەشداریی وەزیری ناوخۆ و پارێزگارەکان بەڕێوە بچێت تیایدا بودجەی پێویست بۆ چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان تەرخان دەکرێت.