Skip to the content

فەرسەت احمد عبداللە

وەزیری داد

لە دایکبووی:1946

باری خێزانی: خێزاندار

شوێنی نیشتەجێ: دهۆک

بڕوانامە: بەکالۆریوس لە حقوق

قۆناغەکانی کارو بەرپرسیاریەتی:

  • لە ساڵی 1970 پاش رێکەوتنی (11) ئادار بە وەزیفەی رێوەبەری ناحیە دامەزراوە.
  • لە ساڵی 1970 تاکو 1974 وەک رێوەبەری ناحیە لە ناحیەکانی مزۆری باڵا (شێروان مەزن) – دوسکی (مانگێش) نێروەرێکان – رزگاری (ابراهیم خلیل) کاری کردووە.
  • لە ساڵی 1974-1975 چووە ناو رێزەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان، بووە بە قائمەقامی دهۆک لە رێکخستنەکانی ئیدارەی شۆرش.
  • لە سالێ 1980 واز لە وەزیفەی هێناوە و لە دهۆک وەک پارێزەر کاری کردووە تا ساڵی 1992.
  • لە 19/5/1992 وەک ئەندام لە ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی – عێراق هەڵبژێردراوە.
  • لە4/6/1992 وەک سکرتێری ئەنجومەنی نیشتمانی (پەرلەمان) و ئەندامی دەستەی سەرۆکاتەی هەڵبژێردراوە و تاکو 2013 بەردەوام بوو بۆ سێ خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لە زۆربەی چالاکییەکانی تشریعی و قانونی پەرلەمان بەشدار بووە.
  • لە ساڵی 2002 بەشداری لە کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆن لە لەندەن کردووە.
  • لە ساڵی 2002 ئەندامی دارشتنی رەشنوسی پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان و پرۆژەی دەستوری عێراق.
  • لە ساڵی 2003 ئەندامی ئەنجومەنی دانانی ئالییەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق بووە لە بەغدا.
  • لە ساڵی 2004 بۆ چەند مانگ بەشدار بووە لە کۆبوونەوەکانی (مجلس الحکم) وەک یاریدەدەر لەگەل شاندی پارتی لە ئەنجومەنی حوکم بە سەرۆکایەتی جەنابی بارزانی و نوێنەرایەتی کوردستان کردووە لە لیژنەکانی ئەنجومەن.
  • لە ساڵی 2006-2008 سەرۆکی لیژنەی پێداچوونەوەی پرۆژەی دەستوری کوردستانی عێراق بووە.
  • لە 2015 تاکو ئێستا وەک راوێژکار لە بابەتەکانی دەستوری و فیدراڵی یارمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات.

زمان:

  • کوردی (زمانی دایک).
  • عەرەبی (زۆرباش).