Skip to the content

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان

لە سی و سێیەمین ساڵیادی راپەڕینی شکۆداری ساڵی 1991ی گەلی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم. ڕێز و پێزانینم بۆ هەموو تێکۆشەران و کوردستانپەروەران و بەشدارانی ڕاپەڕین و بۆ هەموو ئەوانەی لە كاروانی ئازادی و سەرفرازی و پێشكەوتن و ئاوەدانی و خۆڕاگریی هەرێمی كوردستاندا، ڕەنجیان دا و ماندوو بوون، دروود بۆ گیانی پا ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی کلدانی و ئاشووری لە ئەمەریکا کۆبووەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی کلدانیی و ئاشووریی نیشتەجێی ئەمەریکا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کریستییانەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەشتی نەینەوا کرا .سەرۆکی حکومەت جەختی لە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان کردەوە. ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ هەینی 3/1 ، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ براین نیلسن بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کاروباری پەیوەندیدار بە تیرۆر و هەواڵگری دارایی کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی سیستەمی دارایی و کەرتی بانک و پڕۆژەی ( هەژماری ...

ئەندامانی ئەنجومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمەریکا ئێوارەخوانێک بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکی حکومەت ڕێکدەخەن

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 ، لە واشنتن، ئێوارە خوانێکی تایبەت بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرا.لە ئێوارە خوانەکەدا کە لەلایەن کەسایەتیی ناسراوی ئەمەریکی ڕۆس پرۆ ساز کرا، تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە سێناتۆر و ئەندامانی کۆنگرێس و بەرپرسانی حکومەتی ئەمەریکی ئامادەبوون ، لەوانە :• کۆنگرێسمان مایک تێرنر سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری- کۆنگرێسمان مایکل مەکاوڵ ...

ژووری بازرگانیی ئەمەریکا دیدارێکی بۆ پێشوازی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخست

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 2/29، ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، کۆبوونەوەیەکی بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخست.لە پێشوازییەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرە دیارەکانی ئەمەریکا و چەندین کەسایه‌تيی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەمەریکا بەشدار بوون، سەرۆکی حکومەت گوتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی دۆستایەتی و پشتیوانیی ئەمەر ...

سەرۆکی حکومەت له‌ گەڵ گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌به‌رهێنان کۆبووەوە

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی، لەگەڵ ئامۆس هۆکستین گەورە‌ ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌به‌رهێنان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا، بەتایبەتی لە بواری وزە و وەبەرهێناندا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی ...