Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیى قەتەر کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە (16ی شوباتی 2022) ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دەوحە، لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیى قەتەر شێخ محەمەد بن حەمەد ئال سانی کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر تاووتوێ کرا، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و پیشەسازیدا . ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکا ...

لەسەر بانگهێشتی شێخ تەمیم بن حەمەد، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەتەر دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سبەی سێشەممە (15ی شوباتی 2022) ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر ، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکومی، سەردانی قەتەر دەکات.سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا، جگە لە کۆبوونەوە لە گەڵ میری قەتەر، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتەش کۆدەبێتەوە. ئامانج لەم سەردانە،گفتوگۆکردنە ...

پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ كۆچی دوایی پاتریارک مار ئەدای دووەم

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بۆ کۆچی دوایی قەداسەتی پاتریارک مار ئەدای دووەم، پارتریارکی کەنیسەی کۆنی ڕۆژهەڵاتی، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی باوەڕدارانی کەنیسەی کۆنی رۆژهەلاتی و خوشک و برایانی کریستیان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی ھەرێمی ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە باوکی دانەر دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 12ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نەبەز ساڵح-ی باوکی دانەر کرد. سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن سەبر و ئارامیی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. باوکی دانەر، بەناوی خۆی و بنەماڵەکەی، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد کە بەردەوام ...

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 12ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت ڕۆشنایی خستە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتیی نووسەرانی کورد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی پەنجا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانی مەڵبەندی گشتیی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی نووسەرانی کورد و نووسەرانی کوردستان بەگشتی دەکەم . یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە درێژایی تەمەنی خۆیدا، ڕۆڵێکی گرنگ و درەوشاوەی لە خزمەتکردن بە زمان و ئەدەبی کوردی و بزووتنەوەی ڕووناکبیریی لە ک ...