Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری دەولەت بۆ کاروباری دەرەوەی هیندستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی وڵاتی هیندستان کرد بە سەرۆکایەتی ڤێرڤالی مۆرالی دەهاران وەزیری دەولەت بۆ کاروباری دەرەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەولەت بۆ کاروباری دەرەوەی هیندستان ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان کرد بەتایبەتی کە رەوەندێکی گەورەی هیندی لە هەرێمی کوردستان دەژین . ئامادەیی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکات زەمینەیەکی باشتر و لەبارتر بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی برەخسێنێت کە لە بەرژەوەندی پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان بێت .

لە کۆبوونەوەکەدا گقتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری وبارزگانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان کرا.