Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای یونامی دەکات

ڕۆژی دووشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە لۆرێنز لیو، ئەفسەری باڵای سیاسی یونامی لە عێراق و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەخت لە ھەماھەنگی و پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و یونامی کرایەوە. پرسی پڕۆژە یاسای بودجە و ناکۆکیەکانی نێوان هەردوولا لەسەر پرسەکانی نەوت و گاز و دابینک ...

ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ کۆتایی بە نادادی بەرانبەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بهێنێت و شایستەکانیان خەرج بکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/6، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەناوی ئەنجومەنەوە، بەخێرهاتنەوەی لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە کرد بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن و دەستبەکاربوونەوەی لە کار و ئەرکەکەیدا. سەرۆکی حکومەت هەروەها کورتەیەکی ...

ئەنجومەنی وەزیران چەند پێشنیار و ڕاسپاردەیەکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە پەسەند دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/22، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە میلاکی گشتی و هێزی کاری کەرتی گشتیى حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ژمارە و داتا و زانیاریى ورد لەسەر ئەم بابەتە و پێشنیار و چار ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر کۆدەبێتەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرایەوە، هەروەها باس لە دوایین سەردانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵی بۆ هەرێمی کوردستان کرا، کە ئامانج لە سەردانەکەی چۆ ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی ئێران لە هەولێر دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣،د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە نەسروڵلا رەشنودی، کونسوڵی ئێران لە هەولێر کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا و جەخت لە بەھێزتر کردنی ئەو پەیوەندییانە کرایەوە. لە ھەمان کاتدا تاوتوێی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بازرگانی، و کارکردن بۆ بەدواداچوونی کاری کۆمپانیا ...

د.ئومێد سەباح پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی هاوکاری هەڵبژاردنەکانی یونامی دەکات

ڕۆژی چوارشەممە،١٥ی تشرینی دووومی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ د.ئەمیر ئارەین، بەڕێوەبەری نوسینگەی هاوکاری هەڵبژاردنی یونامی لە عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و یونامی کرا و جەخت لە گرنگی بەردەوامی پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە، هەروەها باس لە دوا گۆرانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان لە عێراق و ناو ...