Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ٤٩ یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی زانایان ئاینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکەی شاری کەربەلا دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە تووندی ئیدانەی ئەو تەقینەوەیەی کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ ئەیلولی ٢٠١٩ بە هۆی بۆمبێکی چێنراو بە ئوتومبێلێکی گواستنەوەی گشتی لە دەروازەی شاری کەربەلا ئەنجامدرا

مه‌سرور بارزانی: له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی تایبه‌ت به‌ كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ ده‌درێت

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ وتارێكدا له‌ ئاهه‌نگی خولی یەکەمی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، جه‌ختی له‌ گرنگی كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ كرده‌وه‌ و گوتی له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌و كه‌رته‌ له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانه‌.

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

لە کاتێکدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شێلگێرانە سەرقالی گرتنەبەری رێکاری زیاتری خزمەتی ھاووڵاتیانە، ھەندێ دەزگای نابەرپرسی میدیایی لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا سەرقالی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چەواشاکارانەن و بە تایبەت ھەوڵ دەدەن ناوی سەرۆکی حکومەت ئاوێتەی ئەم ھەوڵە نابەجێیانەیان بکەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە هونەرمەند مەزهەری خالقی دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/9/18 لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە هونەرمەند مەزهەری خالقی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی (خاتوو رێسان)ی هاوژینیەوە.

ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوەو ئەم بڕیارانەی دەرکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/9/18 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە.