Skip to the content

حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی دەی موحەڕەم رادەگەینێت

بەبۆنەی دەی موحەڕەم حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٩ پشووی فەرمی رادەگەینێت.

ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆبووەوە

• پێداویستییە گرنگەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابین بکرێت
• پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
• کەموکورتی رێگاوبانەکان چارەسەر بکرێن پێش دەستپێکردنی بارانبارین.

روونكردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان : حکومەتی هەرێمی کوردستان بوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە

لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای ھەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە کە گوایە ژەنەڕالێکی ژن بەڕێوەی دەبات

بانکی نێودەولەتی پشتگیریی لە کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

بەرێوەبەری هەرێمی بانکی نێودەولەتی خۆشحاڵی خۆی بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە کارنامە و هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی حکومەتیان خویندووەتەوە و بە کارنامەیەکی نایابی دەزانن. بۆیە بانکی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە کارنامەکە دەکات و خۆشحاڵیشە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەمینداری گشتی یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی عیراق

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئیبراهیم خەیات ئەمینداری گشتی یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی عێراقمان بیست. پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و هاوڕێ و هاوکارەکانی لە نووسەر و رۆشنبیرانی عێراق دەکەین .

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە: رەتکردنەوەی هەوالێک لە بارەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لە ھەفتەنامەیەکدا، کە لە پارێزگای سلێمانی دەردەچێت، ھەواڵێک لە بارەی بەرێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کراوەتە مانشێتی سەرەکی. لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە ئەم ھەواڵە ناڕاست و بێ بنەمایە.