Skip to the content
Menu

پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی پەنجا و هەشت ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول

ئەمڕۆ پەنجاو هەشت ساڵ بە سەر هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول تێدەپەڕێت کە بە درێژترین و مەزنترین شۆڕشی گەلی کوردستان دادەنرێت بە سەرکردایەتی رێبەری نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانی نەمر.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە گەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە

رۆژی یەکشەممە 2019/9/8 کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجامدرا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی دەی موحەڕەم رادەگەینێت

بەبۆنەی دەی موحەڕەم حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٩ پشووی فەرمی رادەگەینێت.

ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆبووەوە

• پێداویستییە گرنگەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابین بکرێت
• پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
• کەموکورتی رێگاوبانەکان چارەسەر بکرێن پێش دەستپێکردنی بارانبارین.

روونكردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان : حکومەتی هەرێمی کوردستان بوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە

لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای ھەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە کە گوایە ژەنەڕالێکی ژن بەڕێوەی دەبات

بانکی نێودەولەتی پشتگیریی لە کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

بەرێوەبەری هەرێمی بانکی نێودەولەتی خۆشحاڵی خۆی بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە کارنامە و هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی حکومەتیان خویندووەتەوە و بە کارنامەیەکی نایابی دەزانن. بۆیە بانکی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە کارنامەکە دەکات و خۆشحاڵیشە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی.