Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک (جۆرجیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، ئيمارات ، بەحرەین و هەرێمی کوردستان). بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری دیکەش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نییە. بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درابێت، رەت دەکەینەوە و دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/2 بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بڕیارەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەبارەی ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/1 بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و بەرپرسی یەکەی ئیدارە سەربەخۆکان، لیژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووە.

ئەنجومەنی وەزیران دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/11/25 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیران کۆبووەوە.

پرسەنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی (د. فرسەت سۆفی) پارێزگاری هەولێر

بە بۆنەی کۆچی دوایی (د. فرسەت سۆفی) پارێزگاری ھەولێر، حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و تەواوی خەڵكی کوردستان بەگشتی و پارێزگای ھەولێر بەتایبەتی دەكات.

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە تێپەراندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی

حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی كردن لە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لە بەرامبەر تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی دەربڕی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/11/12 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینە و بێ گوێدانە پرنسیپی سازان و لە بەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانی گەلی کوردستان، دەنگی لە سەر درا. لە هەمانکاتدا نیگەرانیی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر تێپەڕاندنی ئەم یاسایە دەردەبڕێت.