Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکەی شاری کەربەلا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە تووندی ئیدانەی ئەو تەقینەوەیەی کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ ئەیلولی ٢٠١٩ بە هۆی بۆمبێکی چێنراو بە ئوتومبێلێکی گواستنەوەی گشتی لە دەروازەی شاری کەربەلا ئەنجامدرا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوازدە هاووڵاتی و برینداربوونی پێنجی دیکەش .

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە ” بە تووندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین و هاوخەمیش لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان رادەگەیەنین. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین “.