Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) -سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی کرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2019/9/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان عومەری سەید عەلی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی و بزووتنەوەی گۆڕان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانیان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و گوتیشی هیوادارین تەبایی و هەماهەنگی و یەکڕیزی نێوان لایەنەکان بەردەوام بێت لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.
عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد و پشتگیریی بزووتنەوەی گۆڕانیشی دووپات کردەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.