Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

لە کاتێکدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شێلگێرانە سەرقالی گرتنەبەری رێکاری زیاتری خزمەتی ھاووڵاتیانە، ھەندێ دەزگای نابەرپرسی میدیایی لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا سەرقالی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چەواشاکارانەن و بە تایبەت ھەوڵ دەدەن ناوی سەرۆکی حکومەت ئاوێتەی ئەم ھەوڵە نابەجێیانەیان بکەن. لە میانەی ئەو ھەڵمەتەدا و لە دوا ھەوڵیان ناوی کەسێکیان ھێناوە کە گوایە حیزبێک دادەمەزرێنێت و بەڵێنی دامەزراندنی خەڵکیان بۆ دراوە. سەر لە بەری ئەم ھەواڵانە زادەی خەیاڵی نەخۆشی خۆیانە و جێگەی داخە کە توانای ماددی و مرۆیی کوردستان دەخرێتە ناو دەزگای چەواشەکاری ناپرۆفیشنال.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان