Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی کۆبووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ١ـی ئابی ٢٠٢٤، لە پارێزگەی سلێمانی ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ هەر یەک لە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گوێ لە داواکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکان گیرا، ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و پارێزگای سلێمانی دووپات کرایەوە و جەخت لە خزمەتکردنی سنوورەکە کرایەوە. هەروەها بەدواداچوون بۆ داواکارییەکان لە چوارچێوەی ڕێنمایی و یاسادا دەکرێت، بە مەبەستی چارەسەرکردنیان.