حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 17 JAN 2018 12:05 Erbil, GMT +3

تەکنەلۆژیای زانیاری




فه‌رما‌نگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری باڵاترین دامەزراوەی تەکنەلۆجیای زانیارییە لەناو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کە لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌ ئاداری ساڵی 2007 دامه‌زراوه. 
 
فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری لە نێو ئەنجومەنی وەزیران جێگیر کراوە و ئەرکی سه‌رکردایه‌تیکردنی پەرەپێدانی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری و نوێکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە چوارچێوەی سیاسەتێکی یەکگرتووی تەکنەلۆجیای زانیاریدا. 
 
فەرمانگە بە پێی ڕێکارێکی زانستی کار لەسەر ئەم بوارانەی خوارەوە دەکات لە پێناو بەرەوپێشبردنی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای زانیاری: 
 
1. بەرزکردنەوەی توانا و پەرەپێدانی سامانی مرۆیی لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگای را‌هێنان و پەروەردە.
2. دابین کردنی ژێرخانی تەکنیکی پارێزراو.
3. دابین کردنی حوکمڕانی تەکنەلۆجیای زانیاری و دانانی ڕێکار بۆ پرۆگرامەکانی ئایتی حکومەت.
4. دابینکردنی ئەپلیکەیشن و داتا و خزمەتگوزاری ئەلکترۆنی هاوبەش بۆ دامودەزگاکانی حکومەت.
5. پەرەپێدان و هاندانی بەشداربون لە بواری ئایتی بۆ دروستکرنی کەشێکی گونجاو بۆ پەرەسەندنی تەکنەلۆجیای زانیاری لە هەرێمی کوردستان.
6. کارکردن لە سەر جێبەجێ کردنی سیاسەتی تایبەت بە تەکنەلۆجیای زانیاری لە ڕێگای یاسادانان و ڕێکخستن و ستانداردەکان.
7. فەراهەم کردنی میکانیزمی شەفاف و کارا بۆ وەبەرهێنانی تەکنەلۆجیای زانیاری .




چاڵاکیەکان

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ڕێكس تیله‌رسن په‌یوه‌ندى به سەرۆک وەزیران‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌كات

TUE, 16 JAN 2018 14:48

به‌ڕێز تیله‌رسن خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ بنیاتنه‌رانه‌ ده‌ربڕی كه‌ له‌نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌ستووری عێراقیشی به‌ ڕێگه‌چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‌كان زانی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیریكردن له‌ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا. 

نێچیرڤان بارزانی: هێنانی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ زیاتر شه‌فافكردنی پرۆسه‌ی نه‌وت و غازه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان

MON, 8 JAN 2018 22:24

سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان له‌ وته‌یه‌كدا گوتی "ئه‌مڕۆ ئێمه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌بوو، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی وردبینی له‌ پرۆسه‌ی نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان بوو. به‌پێی یاسای نه‌وت و غاز كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پابه‌ند كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ وردبینی له‌ كۆی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كرن و فرۆشتنی نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات.

دیلۆیت ڕاپۆرتی وردبینیی داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گاز ده‌خاته‌ ڕوو

MON, 8 JAN 2018 22:18

سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوایین سه‌ردانی شاندێكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا بۆ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت تاوتوێ كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له‌ به‌غدا ده‌كات و هیوای خواست حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ به‌ڵێنی ناردنی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات، هه‌موو ئاماده‌ییی حكوومه‌تیشى بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌وه‌ نیشان دا.