حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 17 JAN 2018 12:05 Erbil, GMT +3

ئاسایش و دادپەروەری




لە ساڵی 2003 وە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵەکانی بەگەڕ خستوە بۆ دابینکردنی هەرێمێکی ئارام و پارێزراو بۆ منداڵان و خێزان و هاوڵاتیان لە هەر تەمەنێک یا نەتەوەیەک یا ئایینێکدا بن. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاریگەر سیستەمی دادوەریی و یاسایی بەرەوپێش بردووە بۆ پاڵپشتیکردن و بە‌هێزکردنی سەروەری یاسا لە سەرتاسەری کوردستان. ئەمەش بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ پەرلەمان بۆ باشتر جێبەجێکردنی یاسا و هەماهەنگی لەگەڵ سیستەمی دادوەری لە ڕێگای وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بۆ زانیاری زیاتر، هەندێک لە دوایین چالاکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەست بە ئاسایش و دادپەروەری، وەهەروەها بەستەری ماڵپەرە پەیوەندیدارەکان، لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.





چاڵاکیەکان

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ڕێكس تیله‌رسن په‌یوه‌ندى به سەرۆک وەزیران‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌كات

TUE, 16 JAN 2018 14:48

به‌ڕێز تیله‌رسن خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ بنیاتنه‌رانه‌ ده‌ربڕی كه‌ له‌نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌ستووری عێراقیشی به‌ ڕێگه‌چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‌كان زانی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیریكردن له‌ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا. 

به‌ریتانیا داكۆكى له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

MON, 15 JAN 2018 22:29

له‌ دیدارێكدا باس له‌ دوا پێشهاته‌كان و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرا، به‌تایبه‌تی گفتوگۆی ئه‌و شاندانه‌ی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرال له‌ به‌غدا و هه‌ولێر. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیا كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گشت پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

 

حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی، په‌رۆشیی خۆیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌

MON, 15 JAN 2018 19:08

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاداشتنامه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرا كه‌ پێشتر پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرابوو و خرایه‌ به‌ر گفتوگۆ و گرنگیی خاڵه‌كانی نێو یاداشتنامه‌كه‌ دووپات‌ كرایه‌وه.