حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 APR 2024 12:03 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

کاری بازرگانی لە هەرێمی کوردستان



وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان

بۆ زانیاری دەربارەی وەبەرهێنان تکایە سەردانی ماڵپەڕی دەستەی وەبەرهێنان بکە. یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان چوارچێوەی سیاسەتی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆ لە هەرێم دیاریدەکات و کاریگەربووە لە پەرەپێدان و بوژاندنەوەی ئابووری.

بنکەی سەرەکی دەستەی وەبەرهێنان لە کوردستان
هەولێر، بەرامبەر تەلاری (باڵەخانەی) ئەنجوومەنی وەزیران، شەقامی 30 مەتری
تەلەفۆن:  5010 253 / 2531559  66(0) 964+ 
ناونیشانی ئەلیکترۆنی: info@kurdistaninvestment.org

لقی سلێمانی
سلێمانی، شەقامی حەمدی، گەڕەگی کانی ئاسکان
تەلەفۆن: +964 (0)53 312 39 07 / 312 3918
ناونیشانی ئەلیکترۆنی: suli@kurdistaninvestment.org 

لقی دهۆک
دهۆک، شەقامی یەکی شوبات
تەلەفۆن: +964 (0)62 7627175 / 7627 013
ناونیشانی ئەلیکترۆنی: duhok@kurdistaninvestment.org 

هەرێمی کوردستان: «وەبەرهێنان لە داهاتوو» لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە بۆ پیشاندانی پوختەیەک دەربارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاجیاکان. چاپی ئەلیکترۆنی ئەم بڵاوکراوەیە لە بەستەرەکانی خوارەوە بەردەستە بۆ بینین ودابەزاندن.  

یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
دارا جەلیل خەیات، سەرۆک
هەولێر، شەقامی ئاراس، باڵەخانەی ژووری بازرگانی
تەلەفۆن: +964 (0)66 2222014 / +964 (0)66 2222162 / +964 (0)66 2230671
ناونیشانی ئەلیکترۆنی: erbilchamberofcommerce@yahoo.com
ماڵپەڕ: www.erbilchamber.org


ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
سیروان محمد محمود، سەرۆک
سلێمانی، شەقامی سالم، بەرامبەر مۆزەخانەی سلێمانی، باڵەخانەی ژووری بازرگانی
تەلەفۆن: +964 (0)53 312 3293 / 3772 / 6845. Fax: +964 (0)52 312 6985
ناونیشانی ئەلیکترۆنی: info@sulcci.com; sulaimanychamber@yahoo.com; info@sule-chamber.org
ماڵپەڕ: www.sulcci.com 


ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک
ئەیاد عبدالحلیم، سەرۆک
عبد السلام سالح دۆسکی، ڕاوێژکار، +964 (0)62 722 1647
مستەفا ڕەمەزان ئەحمەد، بەڕێوبەر، +964 (0)62 722 4633
تەلەفۆن: +964 (0)750 471 7827
ناونیشانی ئەلیکترۆنی: info@duhokchamber.com; ayad@duhokchamber.com abdulhalim_h@yahoo.com;
ماڵپەڕ: www.duhokchamber.com 

یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان
یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان نوێنەرایەتی کۆمپانیا ناوخۆییە بەڵێندەرەکان دەکات
ئەحمەد عەزیز ڕێکانی
سلێمانی، شەقامى سالم، باڵەخانەى ژوورى بازرگانى سلێمانى، نهۆمى چوارەم
تەلەفۆن: +964 (0)750 112 6969 / +964 (0)7701435822 / +964 (0)53 321 0496 / +964 (0)7701 433333  
ناونیشانی ئەلیکترۆنی: balendaran@yahoo.com 
ماڵپەڕ: www.balendaran.com 


یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی عیراقی هەرێمی کوردستان
لقی کوردستانی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران نوێنەرایەتی کۆمپانیا  ناوخۆییەکان دەکات کە کاری بازرگانی نێودەوڵەتی دەکەن.
مستەفا عبدالرحمان عبداللە، سەرۆک
تەلەفۆن: 07501175353 / 07701927180 
ماڵپەڕ: http://www.ieku.org/Kurdish.aspx

بازرگانی و پیشەسازی

بۆ زانیاری دەربارەی بازرگانی تکایە پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بکە.

چۆن دەتوانم کۆمپانیایەک یان لقێکی دابمەزرێنم لە هەرێمی کوردستان؟

تێبینی: وا باشترە کە داوای ئامۆژگاری لە ڕاوێژکاری یاسایی ناوخۆ بکرێت بۆ ئەم مەبەستە

یاسای نوێی وەبەرهێنان ڕێگەدەدات بە وەبەرهێنەرانی بیانی بە خاوەنداریەتی یا کڕینی پشک لە کۆمپانیاکانی هەڕێمی کوردستان. بەڵام پێویستە وەبەرهێنەرەکە  نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بێت و مۆڵەتی نیشتەجێبوون (ئیقامە) ی هەبێت. بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەم مەرجە گۆڕانکاری بەسەردابێت لەماوەیەکی کورت.

بۆ ئەو کۆمپانیا بیانیانەی کە خوازیارین لقێک لە کۆمپانیاکەیان لە هەرێمی کوردستان تۆماربکەن: 

  1. بەڵگەنامەی گلدانەوە (حجز)ى ڕەزامەندی لەسەر ناوی کۆمپانیا لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی
  2. بڕوانامەی تۆمارکردنی  کۆمپانیا لەو ووڵاتەی کە لێیەوە هاتووە و پەسەندکرابێ لە باڵوێزخانەی عێراق یاخود لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ووڵاتە.
  3. نامەی فەرمی ڕێگەپێدان لە کۆمپانیای سەرەکی کە مۆڵەتدەدات بە کردنەوەی لقێکی لە هەرێمی کوردستان، پەسەندکرابێ لە باڵوێزخانەی عێراق یاخود لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ووڵاتە.
  4. دیاریکردنی پارێزەر و ژمێریار (پێویستە نیشتەجێی عێراق بن) و بەرێوبەری لق (لە هەر ڕەگەزنامەیەک بێت) و بەلایەنی کەم سێ فەرمانبەری هەبێت کە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانبن لەگەڵ دیاریکردنی بەرپرسیاریەتیەکانیان لە کۆمپانیا.  
  5. سپاردنی بڕێک پارە (بەگوێرەی جۆری کۆمپانیا) وەک کفالە تأمین لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەی کە کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان کاردەکات.       ئەو سپاردنە دەگەڕێندرێتەوە کاتێك کۆمپانیاکە کوردستان بەجێدێڵێت. 
  6. کۆپی بەڵگەنامەی دارایی ساڵانی ڕابردووی کۆمپانیای سەرەکی
  7. تێچووی تۆمارکردنی لق بە بڕی 200،000 هەزار دیناری عێراقی
  8. کۆپی پەسەندکراوی گرێبەستی بەکرێگرتنی نووسینگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق
  9. کۆپی گرێبەستی ئەو پڕۆژانەی کە کۆمپانیا مۆری کردووە (ئەگەر هەبێت) لە هەرێمی کوردستان
  10. پڕکردنەوەی فۆرمی تۆمارکردنی لقی دەرەکی یا تۆمارکردنی نووسینگەی بازرگانی
  11. کۆپی پەسەندکراوی پاسپۆرتی کارمەندە بیانیەکان و ناسنامەی باری شارستانی کارمەندە عێراقییەکان.
  12. نامەی پشتگیری لە پارێزەرێکی عێراقی کە رەسەنیەت و یاساییبوونی بەڵگەنامەکانی سەرەوە  دڵنیابکاتەوە
  13. بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەرپرسە لە تۆمارکردنی کۆمپانیا و لقەکان.

بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای نوێ؟

  1. کۆنووسی کۆبونەوەی کردنەوەی کۆمپانیا، دیاریکردنی بەڕێوبەری گشتی و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن و واژۆکرنی کۆنووس لە لایەن گشت ئەندامان.
  2. کۆپی پاسپۆرت و 2 وێنەی ڕەنگاوڕەنگی پشت سپی گشت ئەندامان
  3. گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا لە گەڵ پارێزەرێکی تۆمارکراو لە کوردستان، ئەوە پێداویستیەکی بەزۆریە و دەبێ کۆمپانیا پشت بە پارێزەری ناوخۆ ببەستێت
  4. تۆمارکردنی ناوی کۆمپانیا لە ژووری بازرگانی پەیوەندیدار لە هەولێر، سلێمانی یا دهۆک
  5. پێویستە ژمێریارێکی تۆمارکراو لە سەندیکای ژمێریاران کاری ژمێریاری کۆمپانیاکە جێبەجێبکات

تێبینی: گشت بەڵگەنامەکان پێویستە بەزمانی کوردی یان عەرەبی یاخود کۆپی وەرگێردڕاویان لەگەڵ بێت. ئەو بەڵگەنامانەی لەدەرەوەی عێراق ئیمزاکراون دەبێت پەسەندکرابن لە نزیکترین نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان یان باڵوێزخانەی عێراق. گشت ڕێنماییەکانی سەرەوە دەکرێ لە لایەن پارێزەر و ژمێریاری ناوخۆ جێبەجێبکرێن. بۆ دۆزینەوەی پارێزەری ناوخۆ تکایە پەیوەندی بە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بکە. 

  

کارکردن لە کەرتی خزمەتگوزاری نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان؟

تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکە بۆ زانیاری فەرمی؛ هەمان زانیاری بەردەستە لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانى حکومەتی هەرێمی کوردستان.





دوایین هەواڵەکان

به‌رهه‌می كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه‌

TUE, 9 JUL 2019 12:15

كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری له هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو گه‌شه‌كردنێكی بێ وێنه‌ به‌خۆوه بینیوه كه كه‌شوهوا و گرنگیدانی هاووڵاتیان به‌ كاری كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری رۆڵێكی گرنگییان له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌بووه. سه‌ره‌ڕای بوونی گرفت و به‌ربه‌ست له‌ كه‌رتی كشتوكاڵ، زۆرێك له‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان پێداویستیی ناوخۆییان پڕ كردووه‌ته‌وه‌ 

قوباد تاڵەبانی بۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان: دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە

TUE, 2 JUL 2019 18:14

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ شاندی نەتەوەیەكگرتووەكان کە ئەمڕۆ سێ شەمە 2-7-2019 لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بە وردی تیشكی خستەسەر کێشەکانی هەرێم و بەغدا و جەختی کردەوە کە دەبێت هەرچی زووە کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێن، بە تایبەتیش ئەو گرفتانای لەبارەی نەوت و بوودجە ھەن.

 

ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

SAT, 29 JUN 2019 10:05

قوباد تاڵەبانی: چاکسازییەکان بەردەوام بن و زیاتر پەرەیان پێ بدرێت

MON, 24 JUN 2019 17:32

قوباد تاڵەبانی: بەهێزکردنی هەماهەنگی یونایتد و راهێنانی لێکۆڵەری دادی و دادوەرانی هەرێم پێویستە

SUN, 23 JUN 2019 13:40

ئەرمینیا بانگهێشتی قوباد تاڵەبانی کرد و لە هەرێمیش كونسوڵخانە دەكاتەوە

THU, 20 JUN 2019 13:24

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە مەتران یوسف تۆما کرد

WED, 19 JUN 2019 20:14

قوباد تاڵەبانی و شاندێکی سەربازی ئەمریکی چاکسازییان لە وەزارەتی پێشمەرگەدا تاوتوێ کرد

MON, 17 JUN 2019 16:14

حکوومه‌تی هه‌رێم هێرشه‌که‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها‌ ئیدانه‌ ده‌كات

THU, 13 JUN 2019 22:02

سه‌رۆكى هه‌رێم، مه‌سروور بارزانى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت ڕاده‌سپێرێت

WED, 12 JUN 2019 16:20