Skip to the content

هاوبەشێکی بەهێز و متمانەپێکراوی جیهانی

پابەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی گەشەسەندوو و بەهێز، گرنگە بۆ سەقامگیریی درێژخایەنی هەرێم.
لە هەمانکاتدا، حکوومەت پەیوەندییەکی ئاشتیانە لەگەڵ دراوسێکانی دەکاتە کاری لە پێشینەی و کاردەکات بۆ ئەوەی لە سەرانسەری جیهان ڕێزمان لێ بگیرێت.

بەرژەوەندی و ڕێزگرتنی هاوبەش

پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز وگەشەسەندوو زۆر گرنگە بۆ سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە ناوچەکەدا . هەروەها گرنگیشە بۆ ئەوەی نیشانی بدەین کە هەرێمی کوردستان رێزی لێ دەگیرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی وەک هاوبەشێکی نێودەوڵەتی گرنگ لە ڕووی بازرگانی، ئابووری و سەقامگیریی سەلماندووە. ئێمە لەم دواییانەدا لە بری نەتەوە و وڵاتە ئازادەکانی دنیا، شانماندایە بەر بارگرانییەکانی جەنگی دژ بە داعش. کوردستان بووەتە لانەیەکی لێبوردە لە ناوچەکە. ئێمە پێشوازیمان لە چەندین ملیۆن پەنابەر کرد کاتێک پێویستی زۆریان بە هاوکاریی بوو. ئێمە پێویستیمان بە پشتگیریی نێودەوڵەتییە تاکو ئەم لانە ئارامە بپارێزین .

کوردستان باوەشی بۆ جیاوازییە ڕەچەڵەکیی و نەتەوەیی و ئاینییەکان کراوەیە و هانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەدات. هەروەها کاردەکەین بۆ پاراستنی پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان و هاوپەیمانەکانمان، حکوومەت رێوشوێنی یاسایی تووند بۆ دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتانە دەگرێتەبەر.

بەهاکانمان

هەرێمی کوردستان شانازی دەکات بە پابەندبوونی درێژخایەنی بە دیموکراسی، پێکەوەژیانی ئاینیی و کەلتووریی و سەروەری یاسا کە وامان لێدەکات هاوبەشێکی یەکسان بین لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

ئێمە هاوپەیمانی و دۆستایەتییەکی بەهێزمان لەگەڵ وڵاتانی رۆژائاوا هەیە. بەڵگەش بۆ ئەمە، شکستهێنان بە داعش، هەماهەنگی ئەمنی فراوان و راهێنانی سەربازیی و پەیوەندی بازرگانییە بەهێزە زەبەلاحەکانن.

ئەمڕۆ، هاوپەیمانەکانمان چالاکانە یارمەتیمان دەدەن بۆ چاکسازیی و باشترکردنی ئاسایش و سێکتەرەکانی حکوومەت.

چاومان لە ئایندەیە

فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییە بەهێزەکانمان کاری لەپێشینەی حکوومەتە.
لە دەرەوە، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان بەهێز دەکەین و دڵنیا دەبینەوە لەوەی کوردستان ناوەندی گفتوگۆی گرنگ دەبێت لە بارەی ئاسایش و بازرگانییەوە.

هەلومەرجی دروست بۆ وەبەرهێنەرە بیانییەکان دروست دەکەین تاکو بتوانن بێنە ناو کایەی وەبەرهێنان لە کوردستان.
لە کۆتاییدا ،بنیاتنانی کوردستانێکی پارێزراو و میواندۆست و کراوە بەڕووی جیهاند زۆر لە بەرژەوەندی هاوڕێ و هاوپەیمانەکانمانە ، بۆیە پێویستە پشتگیرییمان بکەن.