Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

ده‌سته‌ی ژینگه‌ به‌شداریی وۆركشۆپی پڕۆژه‌ی هاندانی كاری كه‌ش و هه‌وای عێراقی كرد

پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ پاڵپشتیی ده‌كرێت 

شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق سوپاس و پێزانینی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراقیان گه‌یانده‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌

شاندێكی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق سه‌ردانی ده‌سته‌ی ژینگه‌یان كرد و  تیشك  خرایه‌  سه‌ر زۆرێك له‌ گرفته‌ ژینگه‌ییه‌كان و ، هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ چاره‌ی پشتئه‌ستوور به‌ ته‌كنه‌لۆژیای نوێ و سه‌رده‌میانه‌

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازیی له‌سه‌رۆكی زانكۆی سۆران كرد

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازیی له‌ دکتۆر شێروان شەریف سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ، ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاگرو مامۆستایانی زانكۆکە كرد.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازیی له‌ تیمێكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تیمێكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان تیشك خرایە سه‌ر نه‌خشه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتیی و ، له‌هه‌ر پارێزگایه‌كیش به‌تایبه‌تی ، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ 

ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه‌ چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات

بۆ باسکردنی چەند تەوەرێکی گرنگی ژینگە، 
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌نجوومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ میوانداریی وه‌زیری كاره‌بای كرد

بۆ زانینی بڕی وزه‌ی به‌رهه‌مهاتوو له‌سه‌رچاوه‌ خاوێن و نوێبووه‌كانه‌وه‌, ئه‌نجوومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ میوانداریی وه‌زیری كاره‌بای كرد.

ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا

 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته‌ و ، به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی كرد.

دەستەی ژینگە : کردنەوەی بەشی ئەندازیاری ژینگەیی لەزانکۆکانی کوردستان به‌گرنگ دەزانین

لەدیدارێكی نێوان د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن وچاککردنی ژینگە باس لەگرنگی هەبوونی بەشی ئەندازیاری ژینگەیی لە زانکۆکانی کوردستان کرا.