Skip to the content

دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە ودەستەی وەبەرهێنان كۆبوونەوە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی ژینگە بەیاوەری شاندێكی دەستە سەردانی دەستەی وەبەرهێنانی كرد.

لە دیداری نێوان هەردوولا جەخت لە جێبەجێكردنی پرۆژەكان بەرەچاوكردنی رێنماییە ژینگەییەكان وگەشەپێدانی وەربەرهێنانی كارەبا لە تیشكی خۆر وبەرهەمهێنانی كارەبا لە زبڵ و خاشاك وئەنجامدانی رۆژەی گواستنەوەی گشتی لە پاسی گەورە وشەمەندەفەرت نێوان پارێزگاكان ووڵاتانی دراوسێ كرایەوە.

هاوكات دووپات لەوەش كرایەوە كە پێویستە ئەو زەویانەی تەرخان دەكرێن بۆ پرۆژەكان رەگەزی كشتوكالیان نەبێت.
جەختیش لەسەر دانانی یەكەی چارەسەری ئاوەرۆ بۆ ناوچە پیشەسازیەكان كرایەوە.