Skip to the content

ئه‌نجوومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ میوانداریی وه‌زیری كاره‌بای كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان،(GOV.KRD)-  ڕێكه‌وتی 2022/1/31 به‌ سه‌رپه‌رشتی (ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ، ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی دیوانی ده‌سته‌ی ژینگه‌ و ، به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و ، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له‌ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ، سه‌رۆكانی بۆردی ڕێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كان ، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ ئه‌نجام درا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌دا ئه‌نجوومه‌ن میوانداریی وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ خستنه‌ڕووی پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ بواری به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی خاوێن و نوێبووه‌وه‌ له‌ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.

له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌  وه‌زیری كاره‌با ڕاپۆرتێكی وردی پڕ داتای خسته‌ڕوو ، دواتریش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی دایه‌وه‌.