Skip to the content

دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بەردەوامە لە هۆشیاركردنەوەی قوتابیان و خوێندكاران

هەولێر-هەرێمی كوردستان-عێراق - (gov.krd)فەرمانگەی هۆشیاركردنەوەی ژینگەیی و ڕاگەیاندن لە دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بەردەوامە لە هۆشیاركردنەوەی قوتابیان و خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندن.

کارەکە بە هاوكاری و هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەكان بەڕێوەدەچێت و لە سیمینارەكاندا باس لە ڕەگەزەكانی ژینگە و چۆنیەتی پاراستنیان و ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی پیسبوون و تێكدانی ژینگەوە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان .

سیمینارەكان لە وەرزی دووەمی خوێندن بۆ ماوەی مانگێك لە ٢٠ قوتابخانە و خوێندنگا لە سنووری پەروەردەكانی (ناوەندی هەولێر ، دەوروبەری هەولێر ، دەشتی هەولێر ، مەخمور ، خەبات ، شەقڵاوە) پێشكەش كراون كە ئامادەیی ، دواناوەندی ، بنەرەتی و باخچەی منداڵان دەگرێتەوە و تاوەکو ئێستاش ٣ هەزار و ٢٠ قوتابی و خوێندكار سوودمەند بوون .