Skip to the content

سەرۆکی دەستە پێشوازیکرد لە کونسولی گشتی ئیمارات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دوو شەممە، 2021/2/15، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ دیوانی ده‌سته‌ له‌ شاری هه‌ولێر، پێشوازی لە احمد الظاهري کونسولى گشتی میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو - ئیمارات کرد.

لەم دیدارەدا، باس لە دووبارە درووستکردنی پەیوەندی و خۆگونجاندن بۆ کاری وەبەرهێنان لە دوای قەیرانی پەتای کۆڕۆنا کرا.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، ئاماژەی بە پلانی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە چەندین دەرفەتی وەبەرهێنانی لە خۆگرتووە بۆ وەبەرهێنەران و دووپاتی کردەوە کەوا هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئیماراتی دەکات و دەستەی وەبەرهێنان گشت ئاسانکاریەکیان پێشکەش دەکات و هیوای خواست کە پڕۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام بدەن لە گشت سێکتەرەکان.

کونسولى ئیماراتیش بەهەمان شێوە ئامادەیی ووڵاتی خۆی دەربڕی بۆ هاندانی وەبەرهێنەر و کۆمپانیا ئیماراتیەکان بۆ ئەوەی سوود لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان وەربگرن.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانی کۆنفرانسێک بە شێوەی ئۆنلاین بەم نزیکانە لە نێوان دەستەی وەبەرهێنان و پیاوانی کار و کۆمپانیا ئیماراتیەکان بە ئامادەبوونی کونسولی ئیمارات، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاشنابن بەو دەرفەت و ئاسانکاریانەی کە دەستەی وەبەرهێنان پێشکەشی دەکات لە پرۆسەی وەبەرهێنان.