Skip to the content

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پێشوازی لە کونسوڵى ووڵاتى کۆریا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ چوارشەمە 2021/1/13 د. محەمەد شوکری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ دیوانی ده‌سته‌ له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازی لە چۆن کوان جینگ، کونسوڵى ووڵاتى کۆریا لە شاری هەولێر و جێگرەکەى کرد.

لەم دیدارەدا، کونسوڵى کۆریا ڕایگەیاند لە ڕابردوو چەندین کۆمپانیاى ووڵاتى کۆریا لە هەرێمى کوردستان پڕۆژەى وەبەرهێنانیان ئەنجامداوە، چاوەڕوانى هەموارى یاساى وەبەرهێنانى کوردستان دەکەین و هانى وەبەرهێنەرە کۆریەکان دەدەین بۆ ئەنجامدانى پڕۆژەى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان و خوازیارین وەبەرهێنەرى کۆرى زیاتر پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان بە ئەنجام بگەیەنن.

لەلاى خۆشیەوە سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێمى کوردستان ڕايگەیاند دەتوانین سوودێکى زۆر لە ئەزموونى ووڵاتى کۆریا وەربگرین، چونکە کۆریا ووڵاتێکى پێشکەوتووە. لە دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان چەندین دەرفەتى وەبەرهێنان هەیە بۆ وەبەرهێنەرە کۆریەکان. لەمەودواش هەوڵدەدەین مۆڵەتى وەبەرهێنان بە شێوەیەکى خێرا بدەین بە وەبەرهێنەرانى بیانى و پێشبینیش دەکەین وەبەرهێنەرێکى زۆرى بیانى ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەنجامدانى پڕۆژەى وەبەرهێنان.