Skip to the content

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پێشوازیکرد لە سەرۆکی فەرمانگەی میدیاو زانیاری

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 دکتۆر محمد شکری محمد سعید سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پێشوازی کرد لە دکتۆر جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری.

لەم دیدارە ھەردوولا باسیان لە بەھێزکردنی ھەماھەنگی و ھاوکاری میدیایی زیاتر لە نێوان دەستەی وەبەرھێنان و فەرمانگەی میدیا و زانیاری و کاراکردنی راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان کرد، بەمەبەستی خستەڕووی ھەموو ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی کە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان و بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووریی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی داون.

لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی دەستە ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ بەھێزترکردنی ئەو ھەماھەنگی و ھاوکارییە و ئاماژەشی بەوەدا کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کار دەکات لە پێناو ئەنجام دانی زۆرترین پرۆژەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان.