Skip to the content

سەرۆکی دەستەى وەبەرهێنان بەشدارییکرد لە فۆرومی بازرگانی عێراقی-ئەڵمانی لە شاری بەرلین

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ڕێکەوتى ٢٥-٩-٢٠٢١ دکتۆر محەمەد شوکری مەحمەد سەعید بەشداریی کرد لە فۆرومی بازرگانی عێراقی-ئەڵمانی لە شاری بەرلین (Iraqi-German Business Forum) لە لایەن ڕێکخراوی (NUMOV) ڕێکخرابوو کە کۆنترین و گەورەترین ڕێکخراوی ئەڵمانیایە کە پەرە بە گەشەسەندنی ئابووری دەدات لە نێوان ئەڵمانیا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 
لەم کۆڕەدا سەرۆکی دەستەى وەبەرهێنان باسی لە ئاستی کارکردن و وەبەرهێنان کرد لە هەرێمی کوردستان و هەروەها ئەوەى خستە ڕوو کە هەرێمی کوردستان هەلی زۆری وەبەرهێنانی تێدایە و هەوڵ دەدەین وەبەرهێنەرانی بیانی ڕاستەوخۆ بێن وەبەرهێنان بکەن و ئاشنا بن لەوەی کە بە یاسا کارئاسانی زۆر کراوە بۆ وەبەر‌هێنەرانی بیانی تا لە هەرێمى کوردستان سەرمایەکەیان بەگەڕبخەن و وەبەرهێنان بکەن.