Skip to the content

کۆنفرانسی ئابووری هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢١-٩-٢٠٢١ سەرۆکی دەستەی وه‌به‌رهێنان بەشداربوو لە کۆنفرانسی ئابووری هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا ، له‌م كۆنفرانسه‌دا دكتۆر محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی وڵاتی نەمسا و کۆمپانیا بازرگانیەکانی ئه‌و وڵاته‌ کرد بۆ ئەو گرنگیپێدانەی بۆ هەرێمی کوردستان و بازرگانیکردن لەگەڵ ئێمەدا هەیانە.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان گوتی : ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرمایەدار و بازرگانانی نەمسایی پەرە پێبدەین بە مەبەستی وەبەرهێنان لە سەرجەم کەرتەکان و هاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان و سوودبینین لە ئەزموونی دەوڵەمەندی ئەوان.