Skip to the content

هەوڵەکانی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ، بۆ راکێشانی سەرمایەی بیانی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- هەموو هەوڵێکی کابینەی نۆیەم گرنگیدانە بە سێکتەرە گرنگەکانی وەکو کشتوکاڵ و بە پیشەسازیکردنی بەرهەمەکان، بۆ ئەم مەبەستەش د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ، لەگەڵ یەكێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری کەلوپەلی کشتوکاڵی ئەڵمانی ، تاوتوێی دۆخی وەبەرهێنانی لە سێکتەری کشتوکاڵدا کرد.
نیازی کۆمپانیا ئەڵمانیەکە هێنانی تەکنەلۆژیا و کەلوپەل و کەرستەی گەورەی کشتوکاڵییە بۆ بازاڕەکانی کوردستان و پاڵپشتیکردنی بەشەکانی کشتوکاڵە لە زانکۆکانی کوردستان ، لەهەمانکاتدا هەوڵی دووبارە کردنەوەی شۆرومێک بۆ کەلوپەلە کشتوکاڵییەکان دەدەن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ، پێشوازی لە دەستپێشخەریی کۆمپانیا ئەڵمانییەکە کرد و لەرووی هەماهەنگی و راییکردنی کارەکانیان ، ئامادەیی هەموو ئاسانکاریی و هەماهەنگییەکی دەربڕی ، ئاماژەی بەوەکرد ، لەرووی پێشخستن و پەرەپێدانی کشتوکاڵ ، وەبەرهێنەران و جوتیارانی هەرێمی کوردستان پپێویستیان بە تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی وڵاتێکی وەکو ئەڵمانیایە ، کە یەكێکە لەو وڵاتانەی لە رووی پیشەسازییەوە ئەزموونێکی سەرکەوتووی هەیە ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پتەوکردنی هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان.
دەستەی وەبەرهێنان لە کابینەی نۆیەم ، بە سەرمایەی نزیکەی ٣٦٤ ملیۆن دۆلار وەرهێنان لە ٨ پرۆژەی گەورەی کشتوکاڵیدا کراوەو زیاتر لە ٣ هەزار دۆنمی بۆ تەرخانکراوە.