Skip to the content

بۆیەکەمجار سەنتەرێکی کشتوکاڵی جیھانی ، لقی لە ھەولێر دەکاتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، پێشوازی لە بەڕێوەبەر و ئەندامانی سەنتەری کشتوکاڵی جیھانی ھۆڵەندی کرد و سوپاسی دەستپێشخەری کردنەوەی لقی WHC لە ھەولێر کرد ، ھەروەھا ھەبوونی ئەم جۆرە سەنتەرانەی بە گرنگ و پێویست زانی ، بەتایبەتی لەم قوناغەدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، ھەوڵی ھەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات و بەرزکردنەوەی بەرھەمی کشتوکاڵی دەدات.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان رایگەیاند ، ئامانجی کابینەی نۆیەم پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵەو چەندین دەرفەتی کشتوکاڵی ھەیەو دەتوانرێ وەبەرھێنانی بۆ بکرێت.
وۆرڵد ھۆرتی سەنتەر ، تایبەتە بە پێشخستنی کشتوکاڵ لەبوارە جیاجیاکان ، ئێستا لقێکی لە عەلوەی ھاوچەرخی ھەولێر دەکاتەوە، کەدەبێتە یەکەم سەنتەر لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
ڕاگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢