Skip to the content

ڕاکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەرانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بە وەبەرھێنەرانی ئەمریکی ڕاگەیاند ، ھەرێمی کوردستان ناوچەیەکی لەبارە بۆ وەبەرھێنەرانی بیانی دەتوانن وەبەرھێنان بکەن ، تەواوی ئاسانکارییان بۆ دەکرێ.د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ، پێشوازیکرد لە شاندێکی ئەنجوومەنى بازرگانى ئەمەریکا-کوردستان و نوێنەری ١٢ کۆمپانیای ئەمەریکی.

لەدەستپێکدا سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ، وێڕای بەخێرهێنانی شاندە ئەمریکییەکە ، باسی لە یاسا و دۆخ و ژینگەی وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەو ئاسانکارییانە کرد کە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەکرێت ، ڕاشیگەیاند ،گرنگە وەبەرهێنەران و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەسێکتەری کشتوکاڵ و وزەو پیشەسازیییەکانی وەکو پترۆکیمایی و سێکتەرەکانی دیکە وەبەرهێنان بکەن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بە وەبەرھێنەرانی ئەمریکی ڕاگەیاند ، ھەرێمی کوردستان ناوچەیەکی لەبارە بۆ وەبەرھێنەرانی بیانی دەتوانن وەبەرھێنان بکەن ، تەواوی ئاسانکارییان بۆ دەکرێ.
دواتر بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، ئامانجی سەردانی شاندە بازرگانییەکەی خستەڕوو.