Skip to the content

دامەزراوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ، پاڵپشتی ئابووری کوردستان ده‌کات


هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دكتۆر محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ دامەزراوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی لەعێراق ئه‌نجامدا و ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ ئامادەیی نیشاندا تەمویلی پڕۆژەکان بكات و پاڵپشتیی کەرتی تایبەت و گشتی بكات لە کوردستاندا، هه‌روه‌ها ھەوڵ دەدات ئەو سێکتەرانە ببووژێنێتەوە کە بۆ ئابووری ھەرێمی کوردستان گرنگن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ڕایگەیاند: حکومەت و دەستەی وەبەرھێنان ئامانجیانە ، سێکتەرە گرنگ و پێویستەکان پەرەپێبدەن ، ئامادەن ھاوکاری و ئاسانکاری بۆ ھەر دامەزراوەیەکی دارایی بکەن ، کە نیازی پێشخستنی ئابووری کوردستان و باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵکیان ھەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد ، لەم کاتەدا ئابووری کوردستان و لەسەروویانەوە کشتوکاڵ پێویستی بە فراوانکردن و پێشخستن ھەیەو حکومەتیش بۆ ئەم مەبەستە پاڵپشتە.
دامەزراوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ، لە ساڵی ١٩٥٦ دامەزراوە و ئەندامە لە بانکی جیھانی ، لە ١٢٥ وڵات نوێنەرایەتی ھەیەو کار لەسەر تەمویلکردن و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و باشترکردنی ئابووری وڵاتانی تازەگەشەسەندوو دەکات.