Skip to the content

نوێترین زانیاری

 بۆ دەستکەوتنی نوێترین زانیاری دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان، بەردەوام سەیری ئەم پێگەیە بکە. بۆ زانیاری دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی، سەردانی پەڕەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا؛ بکە.

 

پوختەی بارودۆخەکە

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) بە شێوەیەکی خێرا لە گۆڕاندایە لە جیهاندا. حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەردەوام نوێکارییەکان بەردەست دەخات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام چاودێری بارودۆخەکە دەکات و ئامادەکاری تەواویشی کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی حاڵەتەکە. لە حاڵەتی هەستکردن بە نیشانەکان لەخۆتدا یا لە هەر کەسێکی تردا تکایە پەیوەندی بەم هێڵە گەرمەوە بکە تەنها وەزارەتی تەندروستی و رێکخراوی تەندروستی جیهانی رێگەپێدراون بۆ پشتڕاستکردنەوەی تۆمارکردنی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان.

 

حاڵەتەکان لە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندروستی بە ووردی چاودێری بوونی حاڵەتی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکات.

(نوێکراوەتەوە لە کاتژمێر ١٥:٠٠، ٢٠٢٢/٠١/١٥)

کۆڤید-١٩: پوختەیەک لەسەر هەرێمی کوردستان*

کۆی گشتی حاڵەتە پشتڕاستکراوەکان:٣٨٧،٣٦٣

چاکبوون: ٣٧٣،٧٢٧

گیانلەدەستدان:٧،١٦٠

لەزێرچارەسەردا: ٦،٤٧٦

*ئەم داتایانە پێکهاتووە لە پوختەیەک لە ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تۆمارکراوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە رێکەوتی (٢٠٢٠/٠٣/٠١)ەوە.

*کۆڤید-١٩: ژمارەی پشکنینەکان لە هەرێمی کوردستان

 ژمارەی پشکنینی نموونەی وەرگیراو

٣،٧٣٠،٧٥٢

کۆی گشتی پشکنینی نموونەی وەرگیراو

ئەنجامی پشکنینەکان

٣٨٧،٣٦٣

ژمارەی حاڵەتی ئەرێنی

٣،٣٤٣،٣٦٣

ژمارەی حاڵەتی نەرێنی

٠

ژمارەی نموونەی ژێر پشکنین

٣٨٧،٣٦٣

کۆی گشتنی حاڵەتە پشتڕاستکراوەکان

*ئەم خشتەیە پێکهاتووە لە ژمارەی ئەو کەسانەی کە نموونەیان لێوەرگیراوە بۆ پشکنینی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەگەڵ ژمارەی حاڵەتە پشتڕاستکراوەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە.

 

حکومەتی هەرێم چی دەکات بۆ ئامادەکردن و پاراستنی کۆمەڵگا

بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئەم رێکارانە دەگرنە بەر:

ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان
  • حکومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە لە وەرگرتنی دوایین زانیارییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام و ڕۆژانە لە ڕێگای دامودەزگای حکومی پەیوەندیدار و بە یارمەتی دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
  • پێویستە گشت هاووڵاتیان (ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە یان وەرنەگرتووە) لە هەموو شوێنە گشتییە داخراوەكان وەك (فەرمانگە حكومییەكان، ماركێت، ڕیستورانت، شوێنە بازرگانییەكان، كومپانیاكان و شوێنەكانی تری كەرتی تایبەت) پابەند بن بە بەستنی ماسك و مەودای (١.٥) مەترێك و نیوی نێوانیان بپارێزن.
  • لە دوای (٢٠٢٢/١/٢٠) هیچ كەسێك ڕێگەی پێ نادرێت سەردانی شوێنە گشتییەكان بكات وەك (فەرمانگە حكومییەكان، ماركێت، ڕیستورانت، شوێنە بازرگانییەكان، كومپانیاكان و هۆڵی بۆنەكان) بەبێ هەبوونی كارتی ڤاكسین یان ئەنجامدانی تێستی كۆڕۆنا كە (٤٨) كاتژمێر بەسەرنەچووبێت.
  • هەر کەسێک ڕەچاوی بەستنی ماسک نەکات بە پێی ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێم بڕی(٢٠٠٠٠) بیست هەزار دینار پێبژاردن دەدات.
  • هاندانی هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی زیاتری ڤاكسینی دژه‌ كۆڕۆنا به‌ پێی خۆتۆماركردنی له‌ سیستەمی ئۆنلاینی ڤاكسین به‌ تایبه‌تی كه‌سانی به‌ ته‌مه‌ن و هه‌ڵگری نه‌خۆشی درێژخایه‌ن.
  • له‌ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌بێت به‌شداربووان یان كارتی ڤاكسینیان پێ بێت یا خود پشکنینی كۆڕۆنایان كردبێت.
سۆشیاڵ میدیا
  • هەر كەس و لایەنێك لە ڕێگای سۆشیال میدیا و دەزگاكانی ڕاگەیاندن لێدوان دژی ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا بدات لە ڕێگای داواكاری گشتی ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
  • بەهێزكردن و  بەردەوامیدان  بە هەڵمەتی  هۆشیاری  تەندروستی  بە  تایبەتی  لە  كەناڵەكانی  ڕاگەیاندن  بە  هەموو جۆرەكانییەوە بە پێی یاسای ڕێكخستنی ڕیكلامی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان ژمارە (4)ی ساڵی 2019 و بەشداربوونی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە دەزگای حكومی و كەرتی تایبەت و گشت چینوتوێژەكان بە تایبەتی بەرپرسانی حكومی و حزبى و كەسایەتی كومەڵایەتی لە هەڵمەتی پابەندبوون بە ڕێكارە تەندروستیەكان.
  • لیژنه‌ی باڵا داوا له‌ میدیاكان ده‌كات به‌شدار بن له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بۆیان ده‌نێردرێن.
شوفێری ئوتومبیلەكان

شوفێری ئوتومبیلەکانی تاکسی و پاس لە کاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پێویستە شوفێر و سەرنشین پابەند بن بە بەستنی ماسک، بە پێچەوانەوە بڕی ( ٢٠،٠٠٠) بیست هەزار دینار بۆ هەر سەرنشینێک، شوفێر وەک پێبژاردن دەدات و بەڕێوبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە جێبەجێ کردنی ئەم بڕگەیه‌ بەرپرسیارن.

دانانى پرسە

بەردەوامبوونی قەدەغەكردنی چوونە سەر قەبران و دانانى پرسە لە مزگەوت و لە ماڵان و هەڵدانى خێمە لە كۆڵان و باخچەكان بەردەوام دەبێت و بنكەی پۆلیس و موختاری گەڕەك بەرپرسیارن، و هەر كەسێك پابەند نەبێت بە بڕی (٢٠٠٠٠٠٠) دوو ملیۆن دینار پێبژاردن دەدات.

دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت
  •  پێویستە دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت فەرمانبەر و كرێكارەكانی پابەند بكات بە بەستنی دەمامك و جێبەجێ كردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی لەو دامەزراوەيە، بە پێچەوانەوە بە بڕی (١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ هەر حالەتێك خاوەنی ئەو دامەزراوە پێبژاردن دەدرێت.
  •  ئەو فەرمانبەر و کرێکارانەی کە لە کەرتی تایبەت کاردەکەن ڕێگایان پێ نادرێت بچنە سەرکارەکانیان ئەگەر ڤاکسینیان وەرنەگرتبێت و پیویستە لەسەر لیژنەکانی قائیمقامیەت بەدواداچوون بکەن بۆ جێبەجێ کردنی.
هەموو شوێنە گشتیەكان وەكو (ماركێت ، ریستورانت و شوێنە بازرگانیەكان)
  • نابێت ڕێگە بدەن بە چوونەژوورەوەی هاووڵاتیان بۆ شوێنەكانیان بەبێ بەستنی دەمامك، بە پێچەوانەوە ئەو شوێنە بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ دادەخرێت و خاوەنەكەی بڕی (١،٠٠٠،٠٠٠) یەك ملیۆن دینار پێبژاردن دەدات.
  • هەر كەسێك ڕەچاوی بەستنی ماسك نەكات بە بڕی (٢٠،٠٠٠)ب یست هەزار دینار پێبژاردن دەدات. پێویستە هاووڵاتیان و خاوەن فرۆشگاكان و شوێنە خزمەتگوزارییەكان دەمامك بە كار بهێنن.
  • پێویستە گشت هاووڵاتیان (ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە یان وەرنەگرتووە) لە هەموو شوێنە گشتییە داخراوەكان و شوێنەكانی تر پابەند بن بە بەستنی ماسك و مەوداوی (١.٥) مەتر و نیوێكی نێوانیان بپارێزن.
  • لە دوای( ٢٠٢٢/١/٢٠) هیچ كەسێك ڕێگەی پێ نادرێت سەردانی شوێنە گشتییەكان بكات بەبێ هەبوونی كارتی ڤاكسین یان ئەنجامدانی تێستی كۆڕۆنا كە (٤٨) كاتژمێر بەسەرنەچووبێت.
رێوڕەسمە ئاینییەکان و بۆنەکان
  •  پێویستە مامۆستایانی ئاینی هاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
  • گوتاری هەینی و نوێژی هەینی لە نیو کاتژمێر زیاتر نەخایەنێت.
  • رێگە بە بەھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی وکۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت.
  • مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێ.
  • شوێنه‌ ئایینییه‌كان به‌ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان كراوه‌ ده‌بن، هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت و داده‌خرێت.

 

دەوامی دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان
  • درێژكردنەوەی وادەی وەرگرتنی ڤاكسین لە لایەن گشت فەرمانبەرانی حکومەت بە هەر دوو ڕاژەی شارستانی و سەربازی تا (٢٠٢٢/١/٢٠) بە پێچەوانەوە بە پێی یاسای تەندروستی گشتی و بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.
  • فەرمانگە حكومییەكان بەردەوام دەبن بە جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و لە لایەن وەزیری پەیوەندیدار چاودێری جێبەجێكردنی ئەو ڕێكارانە دەكرێت بە پێی بەیانی ژمارە (٥٢)ـی ساڵی ٢٠٢٠ ماددەی حەفتەم، و دەسەڵات دەدرێت بە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بەڕێوەبەر و فەرمانبەرە كەمتەرخەمەكان وەربگرن.
  • پێویستە لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەچاوی ڕێكارەكانی خۆپاراستن بكرێت و دەمامك بە كار بهێنرێت و هەر فەرمانبەرێك یان كارمەندێكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ یان پێشمەرگە یان ئاسایش پابەند نەبێت بە پێی یاسا بەركارەكان سزا دەدرێت.
سەنتەری تەرخانکراو
  • چەند سەنتەرێکی تەندروستی تەرخانکراو ئامادەکراون لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پێشکەشکردنی چاودێری پێویست.
سەبارەت بە قوتابخانە و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە
  • پێویستە ستافی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن لە سەرەتای دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بە هەر میکانیزمێک بە گونجاوی بزانن پەیوەندییان لەگەڵ بەخێوکاری قوتابی کارا بێت و بۆ ئامۆژگاریدان و ڕاسپاردنیان بەجێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی.
  • مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە و ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە تەمەنیان لە سەرووی (١٨) ساڵەوەیە (حکومی و ناحکومی ) دەبێت تاوەکو (٢٠٢٢/١/٢٠) ڤاکسینیان وەرگرتبێت، بە پێچەوانەوە بە پێی یاسای تەندروستی گشتی و بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
  • دایکان و باوکان تاوەکو (٣١/١٠/٢٠٢١) دەتوانن بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن.
سەبارەت بە زانكو و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
  •  سەرجەم پرۆگرامی خوێندن وانە پراکتیکییەکان لەناو کەمپەسی زانکۆکاندا، بە ڕێکاری تەندروستییەوە بەردەوام دەبن.
  • سەرجەم مامۆستایانی خوێندنی باڵا و فەرمانبەران و قوتابیان (حکومی و ناحکومی ) دەبێت تاوەکو ٢٠٢١/١/٢٠ ڤاکسینیان وەرگرتبێت، بە پێچەوانەوە بە پێی یاسای تەندروستی گشتی و بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
چاودێری تەندروستی لە کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران
  • پێویستە لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو رێکارە تەندروستییەکان لە کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران بگرنەبەر. بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگی لە گەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان بکرێت.