Skip to the content

‏‎کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لە فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون سازكرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی تەممووزی ۲۰۲۲ کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لە نێوان فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ھەردوو ھێزی یەكەكانی ٧٠ و ٨٠ لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون ئەنجامدرا سەبارەت بە پرسی ڕێکخستنی خەرجییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی لیواکانی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ لە چوارچێوەی پرەنسیپە سەربازییەکانی وەزارەتی ئاماژە پێکراو بە پشتبەستن بە یاسای چاکسازی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ و چاکسازی ھاوپەیمانان لە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
‏‎لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیاری پێویست وەرگیرا لەسەر خێرایی جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی یەکخستنەوەی ھێزەکانی دەرەوەی وەزارەت و گواستنەوەیان بە میلاک و بودجەوە بۆ سەر وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.