Skip to the content

هەواڵەکان

پۆڵۆنیا کاروانێکى دیکەى یارمەتى پزیشکى پێشکەش بە هەرێمى کوردستان کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/3 لە چوارچێوەى هەوڵەکانى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت بۆ بەدەستهێنانى کۆمەک و یارمەتى بۆ ئاوارەو پەنابەران و یارمەتى پزیشکى بۆ رووبەڕووبوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا لەم قۆناغەدا لە رێوڕەسمێکدا حکومەتى پۆڵۆنیا بە ئامادەبوونى باڵیۆزى پۆڵۆنیا لە عیراق و کونسوڵى گشتى ئەو وڵاتە لە هەرێم و نوێنەرانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەو وەزارەتى تەندروستى بڕى سێ تەن و نیو لە کەل و پەل و پێداویستى پزیشکى پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتى هەرێم کرد.