Skip to the content

هەواڵەکان

لە یادی ٣٠ ساڵەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دروستکردنی نەوای ئارام نوێنەرایەتى حکومەت لە رووسیا چەند چالاکیەکى ئەنجامدا

لە یادی ٣٠ ساڵەی بڕیاری ٦٨٨ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆژهەڵاتناسان و دیپلۆماتکارانی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا و جێگری باڵیۆزی عێراق لە رووسیا و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روووسیا و کەسایەتیە دیارە هونەری و سیاسیەکانی کوردانی سۆڤیەت چەند چالاکێکی زانستی و کلتوری ئەم یادەی لە ناو هۆڵی سەرەکی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی ( زانستی ئەکادیمیای رووسیا )ى ئەنجامدا.

بەرپرسی پەیوەندەیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە کومسیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئازادی ئایینی کرد

سەفین دەزیی بەرپرسی پەیوەندەیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە خاتوو نادین ماینزا کومسیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئازادی ئایینی کرد.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ ڤینسینت پۆپیۆ بەرپرسی نووسینگەی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێم کۆبووەوە

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ بەڕێز ڤینسینت پۆپیۆ بەرپرسی نووسینگەی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێم کۆبووەوە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتی تازەی یۆنان لە هەرێمى کوردستان کۆبووەوە

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١٣ سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە ستاڤرۆس کیریمیس کونسوڵى گشتی تازەى یۆنان لە هەرێم کرد.

سەفین دزەیى پێشوازى لە بەرپرسی تازەی نووسینگەی کونسوڵگەری وڵاتى ژاپۆن لە هەرێمى کوردستان کرد

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١٣ سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە ئەرەکاوە میکیهیرۆ بەرپرسی تازەی نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن لە هەرێم کرد.

بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ باڵیۆزى تازەى ئەندەنوسیا لە عیراق کۆبووەوە

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٧ سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ ئای ئەلوبیس باڵیۆزى تازەی کۆمارى ئەندەنوسیا لە عیراق کۆبوونەوە.

بەبۆنەى ٣٠ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر بڕیارى ٦٨٨ ، لە هەولێر شەقامێک بەناوی جۆن مێجەرو شەقامێک بەناوى نەواى ئارام کرا

لە یادی 30 ساڵەی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایش لەژێر چاودێریی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر، بە هەماهەنگى نێوان فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەو وەزارەتى شارەوانى دوو شەقام بەناوى "سێر جۆن مەیجەر" سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیاو "نوای ئارام" ناوزەدکران.

سەفین دزەیی لەگەڵ ياریدەدەری تازەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عیراق (UNAMI) کۆبووەوە

بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک ياریدەدەری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عیراق، ئەمڕۆ سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە خاتوو ئینگیبیۆرگ شۆلرون گیسلادوتیش و بەپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەهەرێمی کوردستان کرد.