Skip to the content

هەواڵەکان

سەفین دزەیی لەگەڵ کونسوڵی گشتی کۆماری چیك باسی لە دۆخی سیاسی و ئاسایشی هەرێم و یارمەتییە مرۆییەکان کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 لەدیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ میخائیل سڤوبودا کونسوڵی گشتی کۆماری چیك لە هەرێم باس لە دۆخی سیاسی و ئاسایشی هەرێم و ناوچەکە و کار و چالاکییەکان لە بوارە جیاجیاکان و هەماهەنگی دوولایەنە لە بەرژەوەندی هاوبەش کرا.

لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانى کوردستان، بۆ بەدواداچوونى چەند پرسێک سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/23 بە مەبەستى خستنەڕووى چەند پرسێکى پەیوەست ئەرکى فەرمانگە لەهەمبەر دیپلۆماتکاران دواى هێرشەکەى سەر هەولێرى پایتەخت و سیاسەتى حکومەتى هەرێم بۆ فراوانکردنى بازنەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ دونیاى دەرەوە، لە هۆڵى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبوونەوەیەکى فراوان لە نێوان سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت بە ئامادەبوونى دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگە لەگەڵ د.رێبوار بابکەیی سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانى کوردستان و ئەندامانى لیژنەو راوێژکارو بەڕێوەبەرە گشتیەکانى فەرمانگە بەڕێوەچوو.

سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزى دانیمارک کۆبووەوە

ئەمرۆ سێ شەممە ١٦/٢/٢٠٢٠ سەفین دزەیى پێشوازى لە ستیگ پۆلۆ پیراس باڵیۆزى دانیمارک لە عیراق کرد.

سەفین دزەیی لەگەڵ کونسوڵی نوێ لە باڵیۆزخانەی ئیندۆنیسیا لە بەغدا کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/14 سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ زەینول ئیدریس کونسوڵی نوێ لە باڵیۆزخانەی ئیندۆنیسیا لە بەغدا کۆبووەوە.

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/9 سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کلێمنس سێمتنەر کۆبووەوە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتی کۆریا لەهەرێم کۆبووەوە

لە دیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ چۆی کوانژین کونسوڵی گشتی کۆریا لەهەرێم، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و هاوکارى کردنى کەمپى ئاوارەو پەنابەران کرا.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا لەگەڵ دیپلۆماتکاران بەشداری لە کۆنفرانسی ئۆنلاینی ژووری بازرگانی پۆلۆنیا کرد

ئەمرۆچوارشەممە 2021/2/3 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا زیاد رەئووف بەشداری کرد لە کۆنفرانسی "Diplomeeting".

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە کونسوڵى گشتی هۆڵەندا لەهەرێمى کوردستان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/1دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە هانس ئاکیربووم کونسوڵى گشتى هۆڵەندا لەهەرێمى کوردستان کرد.

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزى نەرویج لە عیراق و ئەردەن کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/1/31 سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ بالیۆزى نەرویج لە عیراق و ئەردەن خاتوو تۆنی ئالەرس و شاندى یاوەرى کۆبوووەوە.

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە مارسێل گروگان، جێگری نوێنەری تازەی UNHCR لە عێراق کرد

ئەمرۆ چوارشەممە 27/1/2021 سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە مارسێل گروگان، جێگری نوێنەری تازەی کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران لەعیراق UNHCR کرد.