Skip to the content

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازى لە شاندێکى زانکۆى سلێمانى کرد

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ 23ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020 دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازى لە شاندێکى زانکۆى سلێمانى، بەسەرۆکایەتى د.رەزا حەسەن سەرۆکى زانکۆ کرد.

لەدیدارێکدا سەرۆکى زانکۆى سلێمانى جەختى لەهەماهەنگى و هاوکارییەکانى فەرمانگە کردەوە بۆ بایەخ و پەرەپێدان بە پەیوەندییە زانستییەکان و پشتیوانى لێکردنیان، لەگەڵ ناوەندە هزری و زانکۆ جیهانیەکان، لەو چوارچێوەیەشدا جێگرى بەرپرسى فەرمانگە، پاڵپشتى و پشتیوانى بۆ زانکۆى سلێمانى و تەواوى زانکۆکانى هەرێم دووپات کردەوە.

دابان شەدەڵە، باسى لە ئاستى زانکۆکان و پڕۆسەى خوێندن لەدواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆڕۆنا کرد، بۆئەوەش سەرۆکى زانکۆى سلێمانى ڕوونکردنەوەى لەو بارەیەوە پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: کردنەوەى کەمپەسەکانى زانکۆ بەڕووى قوتابیان و خوێندکاران لەچوارچێوەى جێبەجێ کردنى ڕێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى دابووە و بەپێى بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆسەى خوێندن ئاوێتەیە .