Skip to the content

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێم کرد

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە سێرینا مورۆنى کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێم کرد.

لەمیانەی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستای عیراق لە ڕووی دارایی و سیاسیەوە کرا و هەردولا کۆک بوون کە پێویستە کێشەکان چارەسەر بکرێن و ئەو دۆخەی ئێستای عیراق گۆڕانی بەسەر بێت بە ئاراستەی خزمەت کردنی خەڵکەکەی.

لەوچوارچێوەیەدا جێگری بەرپرسی فەرمانگە باسی لە شاندی هەرێم کرد کە ئێستا بۆ دانوستان لەبەغدایە بۆ ئەوەش تەئکیدی لە گرنگی ڕێکەوتن لەنێوان بەغداو هەرێم کردەوە.

لەلایەن خۆشیەوە مورۆنى لەپاڵ ئاماژەدان بەدۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیهان و دروست بوونی ئەو گرفتانەی کە وەک پاشخان لەجیهان لەرووی تەندروستی و ئابورییەوە دروستی کردوون هیوای خواست کۆڕۆنا بنبڕبێت و خەڵک بگەڕێتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی.