Skip to the content

دابان شەدەڵە پێشوازی لە بەرپرسی بەشی ئابووری و بازرگانی باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە هەرێم دەکات

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- لە دیدارێکی نێوان دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ڤاسیل ڤاسیلڤ بەرپرسی بەشی ئابووری و بازرگانی باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە هەرێم باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاندانی وەبەرهێنان کرا.

ڤاسیلڤ ویستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە ڕووی ئابووری و بازرگانی و هاندانی زیاتری کۆمپانیا بوڵگاریەکان بۆ کارکردن لە هەرێم.

دابان شەدەڵە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی خستەڕوو بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکان و هیوای خواست کۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی بوڵگاریا سوود لە دەرفەتەکانی کارو وەبەرهێنان ببینن لە هەرێمی کوردستان.