Skip to the content

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەكادێمیای هونەرە جوانەکان لە کراکۆڤ واژوو کرا

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا زیاد رەئووف و سەرۆکی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان لە كراكۆڤ یان ماتیکۆ وپرۆفیسۆر ئاندژێی بێدنارچیک یاداشتنامەیەكی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد.

بەپێی یاداشتنامەكە ھەردوولا پێكەوە كاردەكەن بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ئەکادێمیای هونەرە جوانەکانی كراكۆڤ و زانكۆ و كۆلیژە ھونەرییەكان لە هەرێمی کوردستان ، ھەروەھا ھەوڵ دەدەن بۆ ئەنجامدانی گۆرینەوەی هاوبەش لە نێوان ھونەنەرمەندان و مامۆستایان و قوتابیانی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان لە هەردوولاوە و ئاڵوگۆرکردنی زانیاری و توێژینەوە دەربارەی مێژووی هەماهەنگی ھونەری نێوان هونەرمەندانی پۆلۆنیا و کوردستان و سەرتاسەری عیراق .

لەھەمان كات كاردەكەن بۆ رێکخستنی پێشانگا بۆ هونەرمەندانی کورد لە پۆلۆنیا و بۆ هونەرمەندانی پۆلۆنیا لە هەرێمی کوردستان.

شایەنی باسە ئەكادێمیای ھونەرە جوانەكان لە پۆلۆنیا پێش زیاتر لە 200 ساڵ دامەزراوە و لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم دەستەیەك لە پڕۆفیسۆرەكانی ئەو ئەكادیمیایە لە ئەكادیمیای ھونەرە جوانەكانی بەغدا كاریان كردوە و زۆر قوتابی و ھونەرمەندیان پێگەیاندوەو جێ پەنجەیان دیارە لەسەر ھونەری ھاوچەرخی عیراق و كوردستان .