Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەل بەرپرسی UNOCHA کۆبوەوە

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی 2020، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە خاتوو شێری ڕیتسیما ئەندرسن بەرپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی مرۆیی لە عیراق UNOCHA کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە هەماهەنگی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرا، هەروەها تیشک خرايه سەر ڕەوشی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان.

خاتوو شێری سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بۆ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بۆ هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لەلایەن خۆیەوە بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ئامادەیی فەرمانگەی دەربڕی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بۆ سەرخستنی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان.