Skip to the content

وەزیری دەرەوەی یۆنان پەیوەندی بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دەکات

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوررستان، نیکۆس دندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان دڵگرانی خۆی دەربڕی، کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە فڕۆکەکەیان نەیتوانیوە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.

دندیاس، ویستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و بەرزکرنەوەی ئاستی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و خوازیاری ئەوەبوو لە داهاتوودا دەرفەت بڕەخسێت بۆ ئەوەی سەردانی هەولێر بکات.

لەبەرامبەردا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاسی بەڕێزیانی کرد بۆ ئەو پەیوەندییە ودووپاتی كردەوە هەرێمی کورستان بایەخ بە پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ یۆنان دەدات و خوازیاری ئاڵوگۆڕی پەیوەندییە لە بوارەکانی دیپلۆماسی و كولتوری و هەموو ئەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولان.